ژمارەی تایبەتی ٨ی مارسی گۆڤاری ژیلەمۆ بڵاوکرایەوە

ژمارەی تایبەتی ٨ی مارسی گۆڤاری ژیلەمۆ، ئۆرگانی فەرمی کۆمەڵگای جەوانانی رۆژهەلاتی کوردستان (کەجەرە) و یەکێتی ژنانی جەوانی رۆژهەلاتی کوردستان YJCR چاپ و بڵاوکرایەوە.

لەم ژمارەیەدا بە بیرانین شەهیدانی حەرەکەتی ئاپۆیی، هەڤاڵ سارا و هەڤال بشنگ، ڕۆڵ و پێشەنگایەتی ژنانی جەوان لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران خراونەتە بەر باس.

سه‌ردێڕی به‌شێك له‌بابه‌ته‌كانی ئه‌م ژماره‌یه‌ بریتین له‌ پەیامی کوردیناسیونی کۆمەڵگای ژنانی جەوان رۆژهەڵاتی کوردستان  yjcr)، ئایدۆلۆژیای رزگاری ژن؟ تێکۆشین، بۆچی ژنۆلۆژی، نامەیەک لە شەهید شیرین، ئایدۆلۆژی ئازادی ژن، تاوانەکانی ٨ مارس، و هتد.