ژنە زیندانیییەک لە ئێران بەهۆی چارەسەرنەکردنی برینەکەیەوە، گیانی لەدەستدا

زیندانییەکی سیاسی بە ناوی سارا دێلدار کە بە برینداری لە زیندانی ئێران ڕادەگیرا، بەهۆی چارەسەرنەکردنی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.

زیندانییەکی سیاسی بە ناوی سارا کە سەروەختی خۆپیشاندانەکانی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" بە فیشەک بریندار بوو، لە زیندان ڕادەگیرا، بەهۆی چارەسەرنەکردنی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.

بەگوێرەی میدیاکانی ئۆپۆزیسیۆن، یەکێک لە هاوڕێکانی سارا کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، دووپاتی کردووەتەوە بەرپرسانی زیندان ڕێگەیان نەداوە برینی سارا چارەسەر بکرێت، ڕەوشەکەی خراپتر بووە و گیانی لەدەستدا.

سارا دێلدار وەک چالاکوانێک بەشداربوو لە خۆپیشاندانەکانی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی"، پاشان لەلایەن هێزەکانی ئێران گیرا و سزای زیندانی بەسەردا سەپێنرا. هەروەها لەکاتی لێکۆڵینەوەدا ڕووبەڕووی توندوتیژی جەستەیی و دەروونی بووییەوە.