بە دیمەن

ژنان بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد کارتیان نارد و نەمامیان چاند

لە برێمەن ژنان بەبۆنەی ٧٥ هەمین ساڵڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە، کارتیان نارد و نەمامیان چاند.

ئاهەنگەکانی ٤ ی نیسان

بەبۆنەی ٧٥ هەمین ساڵڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە، چەندین چالاکی ئەنجام دەدرێت. لە شاری برێمەنی ئەڵمانیا ژنان بەبۆنەی ٧٥ هەمین ساڵڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە، کارتیان نارد و نەمامیان چاند.

هاوسەرۆکی مەجلیسی جڤاکی کوردی دیموکراتیکی برێمەن خەزال یاڵچین گوتی: "ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەرێتی، هاوکات ڕۆژی لەدایکبوونی ژنان و مرۆڤایەتییە".

وتەبێژی مەجلیسی ژنانی سێڤێ، ئەمینە چەولیگ پاش چاندنی نەمام گوتی: "ئەگەر ڕێبەرێتی ئازاد ببێت، ژنانیش ئازاد دەبن، گەلی کوردیش ئازاد دەبێت.

ئەندامی کۆنگرەی ستار دایکە سەلیم، وتەبێژی کۆمیسۆنی بنەماڵەی شەهیدانی برێمەن دایکە خەیسە، ئەندامی مەجلیسی ژنانی سێڤێ دایکە خەجێ، ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان پیرۆز کرد و پەیامی ئازادیان دا.