'ژنان دەبێ خۆیان بە فکر و سیاسەتی خۆیانەوە بەڕێوە ببەن'
هاوڵاتییان سەبارەت بە ٨ی مارس و ڕۆژی ژنان پیرۆزبایی خۆیان ئاڕاستەی ژنان کرد و وتیشیان: "ژنان دەبێ بە فکر و سیاسەتی خۆیان، خۆیان بەڕێوە ببەن."
هاوڵاتییان سەبارەت بە ٨ی مارس و ڕۆژی ژنان پیرۆزبایی خۆیان ئاڕاستەی ژنان کرد و وتیشیان: "ژنان دەبێ بە فکر و سیاسەتی خۆیان، خۆیان بەڕێوە ببەن."
هاوڵاتی شادی حەمەئەمین، بەبۆنەی نزیکبوونەوەی هەشتی مارسەوە ئاڕاستەی ژنان کرد و لەبارەی کار و چالاکی ژنانەوە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات قسەیکرد و وتی: "ڕۆحییەتی هاوکاری و پێکەوە ژیان هەمیشە لە ژندا هەبووە، لە مێژووی کوردیشدا ژنان لەگەڵ هاوژین و خێزانەکانیاندا هەمیشە کاریان کردووە، بەڵام بەداخەوە لە سەردەمی ئەمڕۆدا (سیستمی سەرمایەداری) ژنانی مۆدێل چونە پێش ژنانی خەباتکار و خاوەنکار و ژنی سەرکەوتووەوە، دەستی کاری ناوبازاڕ پێویستە بۆ ژنانی کورد زیادبکرێ و شایستە داراییەکانیان گوناوبێ، تا بتوانن کار بکەن لەو بوارەی کە تیایدا لێهاتوون و ببنە هاوکاری بەرەوپێشچوونی ژیانی خۆیان و خێزانەکانیان."
لای خۆشییەوە، لیلاف مستەفا، کە خەڵکی شاری حەسەکەی رۆژئاوای کوردستانە، پیرۆزبایی خۆی بۆ ڕۆژی ژنان ئاڕاستەی سەرجەم ژنان کرد و وتیشی: "ئەم ڕۆژە تایبەت بە یادکردنەوەی ژنان و ئازادی ئەوانە، پیرۆزبایی لە سەرجەم ژنان و ڕێبەری گەلی کورد، ڕێبەر ئاپۆ دەکەم و هیوای ئازادبوونی بۆ دەخوازم، لە ژنان داوا دەکەم کە خۆتان پەروەردە بکەن و بە فکر و سیاسەتی خۆتان ژیان بکەن و لە هیچ کەسێک مەترسن، ئێوە ژنانی ئازادن و با کوشتنی ژنان نەتانترسێنێ و زیاتر بەرەو ئازادی خۆتان بە بیر و هزری خۆتان بڕۆنە پێش."
هـ . ب