ژنان لە گۆڕەپانەکان: بەرخۆدان مەزنتر دەکەین

ژنان بەبۆنەی ٨ ی ئادار ڕژانە گۆڕەپانەکان، دووپاتیان کردەوە، بەرخۆدان و ڕێکخستن مەزن دەکەن و سیستەمی پیاو-دەوڵەتیان شەرمەزار کرد.

بەبۆنەی ٨ ی ئادار ڕۆژی جیهانی کرێکارەوە، لە چەند شارێک ژنان ڕژانە گۆڕەپانەکان.

ئامەد

تۆڕی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لە ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنانی کرێکار لە بەردەم دادگای ئامەد ڕاگەیاندراوی خوێندەوە. زۆرێک لە ژنان و نوێنەری ڕێکخراوە جڤاکییەکان بەشداریان لە ڕاگەیاندراوەکەدا کرد. لە ڕاگەیەندراوەکەدا ٨ی ئادار لە سەرجەم ژنان پیرۆزکرا و پەیامی درێژەدان بە تێکۆشان دژی توندوتیژی درا. ڕاگەیاندراوەکە بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" کۆتایی هات.

ئەدەنە

نووسینگەی پارێزەرانی ئەدەنە گوڵیان بەخشییە هاوپیشە و کارمەندانی ژنی دادگا و ٨ ی ئاداریان پیرۆزکرد. پاشان پارێزەران ڕاگەیاندراویان خوێندەوە. ڕاگەیاندراوەکە لەلایەن سەرۆکی ناوەندی مافەکانی ژنانی نووسینگەی پارێزەرانی ئەدەنە، ئاچەلیا جان گونەش خوێنرایە، دووپاتی کردەوە تێدەکۆشن دژی هەموو توندوتیژی و زیهنیەتێکی دژی دەسکەوتەکانی ژنان.

ئەنتاڵیا

لقی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی و خزمەتی جڤاکی ئەنتاڵیا لەبەردەم سەندیکاکە ڕاگەیاندراویان خوێندەوە، دووپاتیان کردەوە هێز لە مێژووی تێکۆشان و مافداری خۆیانەوە وەردەگرن و خاوەنداری لە ژیانی خۆیان دەکەن، جەختیان کردەوە دژی ڕەنجخۆری سەرمایەداری و زیهنیەتی دژە ژن، تێکۆشانی ئازادی مەزنتر دەکەن.

سێرت

لقی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤی (ئیهەدە) سێرت بەبۆنەی ٨ ی ئادار، ڕۆژی جیهانیی ژنانەوە لەبەردەم بینای خۆی ڕاگەیاندراوی خوێندەوە. پەرلەمانتاری دەم پارتی سەباحەت ئەردۆگان و هاوسەرۆکی شارەوانی سێرت بێریڤان هێلین کە قەیوم لە جێگەی دانراوە، کاندیدی هاوسەرۆکی شارەوانی سۆفیا ئالاگاش، هاوسەرۆکی دەم پارتی ناوچەکە ڕەوشەن ئارسەلان، هاوسەرۆکی دەبەپەی سێرت، موعەزەز بۆلگا و مەجلیسی دایکانی ئاشتی بەشداربوون.

ڕاگەیاندراوەکە لەلایەن هاوسەرۆکی لقی ئیهەدەی سێرت، سوحبەت ئاڵتن چەتین ڕاگەیاندراوەکەی خوێندەوە، تیشکی خستەسەر تێکۆشانی ژنان سەرەڕای هەموو هەلومەرجێکی سەخت و فشارێک. هەروەها ڕایگەیاند لە هەموو جێگەیەک دژی توندوتیژی پیاوسالاری و جیاکارییەکی ڕەگەزی تێدەکۆشن.

ڕحا

کۆمیسیۆنی ڕەنجی نووسینگەی پارێزەرانی ڕحا لە چوارچێوەی ٨ ی ئادار ڕۆژی جیهانیی ژنان، تیشکیان خستەسەر زەحمەتییەکانی ژنانی کرێکار کشتوکاڵ، لەبەردەم بینای نووسینگەکە کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانیان بەست، زەهرا چەلیک لەسەر ناوی کۆمیسیۆنەکە قسەی کرد و تیشکی خستەسەر زەحمەتییەکانی ژنانی کرێکار.

ئەزمیر

کۆنفیدراسیۆنی سەندیکای کرێکارانی شۆڕشگێڕ ڕێپێوانیان کرد، لە ڕێپێوانەکەدا پانکارت و درووشمەکان بەرزکرانەوە.

سەرۆکی فیدارسیۆنەکە، ئۆزگور گەنچ ڕایگەیاند ٨ ی ئادار گوزارشتە لە تێکۆشان و یەکگرتنی ژنانی کرێکار. چالاکی بە هەڵپەڕکێ کۆتایی هات.

ئەنقەرە

لقی تەندروستی ژنان و پزیشکانی ژنی یەکێتی پزیشکانی تورک (تەتەبە)، کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی بەست. ئەندامی تەتەبە ئێبرو دەمیرەل ڕاگەیاندراوەکەی خوێندەوە، ئەندامێکی دیکە بە ناوی ئیلکای چەلیک داخوازییەکانی ٨ ی ئاداری تەتەبەی خوێندەوە.

ئیستنەبوڵ

لقی سەندیکای کرێکارانی خزمەتگوزاری جڤاکی و تەندروستی باکریکۆ، پەیوەست بە ٨ ی ئادار، ڕۆژی جیهانیی ژنانەوە لەبەردەم نەخۆشخانەی لێکۆڵینەوە و پەروەردەی د. سەعدی کۆنوک کۆنفرانسی چاپەمەنیان بەست.

لە کۆنفرانسەکەدا دووپاتکرایەوە، ژنان و کرێکاران دژی هێرشەکانی دەسەڵات تێکۆشانی ڕێکخراوی خۆیان بەردەوام دەکەن.