ژنان لە گۆڕەپانەکانی پاریس بوون

لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا ٨ی مارس رۆژی جیهانی ژنان بە ڕێپێوانێک پیرۆزکرا.

بزوتنەوەی ژنان و سەندیکاکان لە فەڕەنسا بە دروشمی 'مانگرتن' رژانە ناو گۆڕەپانەکان.

تەڤگەری ژنانی کوردی پاریس  و ژمارەیەک تەڤگەری دیکەی ژنان و سەندیکاکانی پاریس لە گۆڕەپانی ڕیپۆپلیکی پلاس رۆیاڵ کۆبونەوە و دەستیان بە ڕێپێوان کرد، بانگەوازیان بۆ یەکسانی و ئازادی کرد.

لە ڕێپێوانەکەدا ئەندامانی تەڤگەری ژنانی کوردی پاریس بە شێوەیەکی بەرچاو بەشداریان کرد و دروشمی 'ژن ، ژیان، ئازادیان وتەوە و وێنەی سێ ژنە شۆرشگێری کوردیان بەرزکردەوە کە لە پاریس شەهیدکرابوون.

لە ڕێپێوانەکەدا ئاماژە بە کەمپینی دادگاییکردنی دیکتاتۆر کرا و بانگەوازی بۆ تێکۆشانی هاوبەش و یەکگرتوو کرا.

دوای خوێندنەوەی پەیام و راگەیەنراوەکان چالاکی بە هەڵپەڕکێ و دروشمی کۆتایی هات.

ف.ق