ژنان لە نسێبین دەستدرێژییان شەرمەزارکرد

پاش گێچەڵی ئەفسەرێکی تورک بە ژنێک لە شەرناخ، ژنانی نسێبین ڕێپێوانیان کرد و ڕایانگەیاند دژی سیاسەتی شەڕی تایبەت درێژە بە تێکۆشان دەدەن.

تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا) بۆ شەرمەزارکردنی هێرشی ڕەگەزی ئەفسەرێکی سەربازی تورک بۆ سەر ژنێک لە شەرناخ، لە نسێبینی مێردین ڕێپیوانی ئەنجامدا. لە ڕێپێوانەکەدا درووشمی "ژن، ژیان، ئازادی" و "بژی بەرخۆدانی ژنان" و "بژی بەرخۆدانی زیندان" و "لێپرسینەوە لە چەتە گێچەڵکارەکان دەکەین" بەرزکرانەوە.

پاشان چالاکوانی تەژەئا ناهیدە ئولگەر ڕاگەیاندراوێکی خوێندەوە و تیشکی خستەسەر سیاسەتی شەڕی تایبەت دژی ژنان و مناڵان و گوتی، ئەفسەری تاوانبار دەپارێزرێت.

ئولگەر ڕایگەیاند لەلایەن تەڤگەری ئازادی ژنان و گەلی شکۆمەندمانەوە، سیاسەتی شەڕی تایبەت پووچەڵکراوەتەوە، جەختی کردەوە، وەک ژنان خۆپاراستن بەهێزتر دەکەن.

هاوسەرۆکی دەبەپە، چیدەم کلیچگون ئوچار ڕایگەیاند بەهۆی سیاسەتی دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپە کوشتن و توندوتیژی سەر ژنان لە جڤاک و لە ماڵەکاندا زیاتر بووە، لە کوردستان سیاسەتی شەڕی تایبەت دژی ژنان پێش دەخرێت، بۆیە تاوانباران بەئاسانی لە کوردستان تاوان دژی ژنان ئەنجام دەدەن، بەڵام ژنان لە هەموو جێگەیەک خۆیان ڕێکخستووە، گوتی: "ئێمە دژی ئاکەپە خۆمان ڕێکدەخەین، دیسانەوە گوتنی "ژن، ژیان، ئازادی" دژی ئاکەپە و دەوڵەتی پیاوسالار دووپات دەکەینەوە".

ڕاگەیاندراوەکە بە درووشمی "ژن، ژیان، ئازادی" کۆتایی هات.