ژنان لە ئاگری چالاکییەکانی ٢٥ ی تشرینی دووەمیان دەست پێ کرد
ژنان لە ئاگری چالاکییەکانی ٢٥ ی تشرینی دووەمیان دەست پێ کرد و بەرنامەی چالاکییەکانیان ئاشکرا کرد.
ژنان لە ئاگری چالاکییەکانی ٢٥ ی تشرینی دووەمیان دەست پێ کرد و بەرنامەی چالاکییەکانیان ئاشکرا کرد.
مەجلیسی ژنانی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لە ئاگری بە درووشمی "دژی توندوتیژی دەوڵەت_پیاو سەرهەڵدان دەکەین و پێداگرین"، دەسپێکی چالاکییەکانیان بۆ ٢٥ ی تشرینی دووەم ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان ڕاگەیاند. ژنان لەبەردەم بینای دەم پارتی تا شەقامی جمهورییەت ڕێپێوانیان کرد. لەوێ ڕاگەیاندراویان خوێندەوە. پەرلەمانتاران و هاوسەرۆکانی شارەوانی و ڕێکخستنەکانی دەم پارتی بەشداربوون.
پەرلەمانتار نەجلا دەمیر ڕایگەیاند لەنێوان ساڵانی ٢٠١٠_٢٠١٩ دوو هەزار و ٩٦٦ ژن لەلایەن پیاوانەوە کوژراون، ئەم داتایانە دەریدەخەن کۆمەڵکوژی ژنان هەیە، ئەمەش بەرئەنجامی سیاسەتی حکومەتە. دەوڵەت لەبری وەستاندنی توندوتیژی پیاوان، شەڕ ڕادەگەیەنێت دژی دەستکەوتەکانی ژنان.
دەمیر ڕایگەیاند پێویستە یاساکان بۆ پاراستنی ژنان بەهێزتر بکرێن و ڕێککەوتنی ئیستەنبوڵ جێبەجێ بکرێت، بکوژانی ژنان لە دادگایەکی دادپەروەر دادگایی بکرێن، سیاسەتی دەربازبوون لە سزا کۆتایی بێت.
دەمیر گوتی: "ئێمەی ژنان گۆڕانکاری دەکەین! ژنان فاشیزم تێکدەشکێنن، گۆشەگیری دەشکێنن و کۆتایی بە کۆمەڵکوژی دەهێنن، تێکۆشانی ژنان بۆ یەکسانی و ئازادی سەردەکەوێت. ژن ژیان ئازادی".
پاشان بەرنامەی ٢٥ ی تشرینی دووەم ئاشکرا کرا، بەرنامەکە بەم جۆرەیە:
* ١١ی تشرینی دووەم: لە گوندی کایا کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدرێت.
* ١٢ی تشرینی دووەم: لە گوندی ئەکبولگور کۆبوونەوەی ژنان ئەنجام دەدرێت.
* ١٣ی تشرینی دووەم: لە گوندی ئەشکالە وۆرک شۆپی ژنان بەڕێوەدەچێت.
* ١٤ی تشرینی دووەم: لە گەڕەکی ناوەندی ئاگری وۆرک شۆپی ژنان بەڕێوەدەچێت.
* ١٥ی تشرینی دووەم: لە ناوچەی دوتاخ کۆبوونەوەی ژنان بەڕێوەدەچێت.
* ١٦ی تشرینی دووەم: لە گەڕەکی ناوەندی ئاگری کۆبوونەوەی ژنان بەڕێوەدەچێت.
* ١٧ی تشرینی دووەم: لە گەڕەکی ناوەندی ئاگری کۆبوونەوەی ژنان بەڕێوەدەچێت.
* ١٨ی تشرینی دووەم: لە ناوچەی بازید وۆرکشۆپ دەربارەی شەڕی تایبەت بەڕێوەدەچێت.
* ١٩ی تشرینی دووەم: لە ناوچەی گیادین کۆبوونەوەی ژنان ئەنجام دەدرێت.
* ٢٠ی تشرینی دووەم: کارت دەنێردرێت بۆ ژنان لە زیندانی چەرکەز.
* ٢١ی تشرینی دووەم: لە گەڕەکی ناوەندی ئاگری وۆرک شۆپێک بەڕێوەدەچێت.
* ٢٢ی تشرینی دووەم: لە ناوچەی پانۆس سینڤزیۆنێک نمایش دەکرێت.
* ٢٣-٢٤ی تشرینی دووەم: لە گەڕەکی ناوەندی ئاگری کۆبوونەوەی ژنان بەڕێوەدەچێت.
* ٢٥ی تشرینی دووەم: لە ناوەندی ئاگری ڕێپێوانێک ئەنجام دەدرێت.