ژنان لە ئامەد دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی'یان بەرزکردەوە

لە ئامەد ژنان بە پێشەنگایەتی داکاپ ڕێپێوانێکیان ئەنجامدا، پۆلیس هێرشی کردە سەر ژنان. ئەو ژنانەی کە لە دژی گەمارۆ بەرخۆدانیان کرد وتیان: "نا بۆ تسلیمییەت، بەڵێ بۆ بەرخۆدان".

بە پێشەنگایەتی پلاتفۆرمی ژنانی دیجلەی ئامەد (داکاپ)، ژمارەیەکی زۆر لە ژنان لە گۆڕەپانی خاچەرێی جیهان لە ناوچەی دیجلە کۆبوونەوە. ژنان سەبارەت بە ٢٥ی تشرینی دووەم، ڕۆژی تێکۆشان دژ بە توندوتیژی لەسەر ژنان، ڕاگەیەندراویکیان بلاوکردەوە. لە چالاکییەکەدا پانکارتی "بە ژن، ژیان، ئازادی بەرەو ٢٥ی تیشرینی دووەم" و "بە ژن، ژیان، ئازادی بەرەو ئازادی" بەرزکرایەوە. هەروەها له میانەی ڕاگەیاندراوە کە دا دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی"، "بژی بەرخۆدانی زیندانەکان" و "بژی بەرخۆدانی ژنان" و زۆر دروشمی تر بەرزکرایەوە.