ژنان لە ئیستەنبوڵ لەپێناو جولەمێرگ ئێشکگری دەگرن
ژنان لە ئیستەنبوڵ دژی دەستبەسەراگرتنی شارەوانی جولەمێرگ پێشەنگایەتی ئێشکگری دەکەن، گوتیان "ڕێگە بە قەویم نادەین" و پشتگیریان بۆ گەلی جولەمێرگ دووپاتکردەوە.
ژنان لە ئیستەنبوڵ دژی دەستبەسەراگرتنی شارەوانی جولەمێرگ پێشەنگایەتی ئێشکگری دەکەن، گوتیان "ڕێگە بە قەویم نادەین" و پشتگیریان بۆ گەلی جولەمێرگ دووپاتکردەوە.
چالاکی ئێشکگری هێزەکانی ڕەنج و ئاشتی و دیموکراسی ئیستەنبوڵ دژی دەستبەسەراگرتنی شارەوانی جولەمێرگ لە گۆڕەپانی شیشهانی بیوگلۆ بە بەشداری چالاکوانانی تەژەئا و مەجلیسی ژنانی دەم پارتی ١٠ ڕۆژە بەردەوامە. لە چالاکییەکەدا درووشم و پانکارتەکان بە زمانی کوردی و تورکی دژی سیاسەتی قەیوم و دەستبەسەراگرتنی شارەوانی جولەمێرگ بەرزکرایەوە.
"لە وان سەرکەوتین، لێرەش سەردەکەوین"
لە مەجلیسی ژنانی سۆسیالیست (سەکەمە) سەرپیل تۆپال ڕایگەیاند زیهنیەتی سەردەست بەنیازە لەڕێگەی سیاسەتی قەیومەوە ئیرادەی ژنان بشکێنێت، گوتی: "هیچ دەوڵەتی پیاوسالار ناتوانێت یەکگرتنی ژنان لەناوبەرێت. ئێمە لەگەڵ جولەمێرگین".
سکرتێری گشتی پلاتفۆرمی تاوانی سەر ژنان دەوەستێنین، فیدان ئاتاسەلیم تیشکی خستەسەر هێرشی سەر ئیرادەی گەل کورد و ژنان، گوتی: "ئەم تێکۆشان و بەرخۆدانە ناوەستێت، ئێمە ئازاد دەژین. ئێمە لە وان سەرکەوتین، لێرەش سەردەکەوین".
لە مەجلیسی ژنانی کەسک، نازیفە بایراک ڕایگەیاند ڕێگە نادەین مافی دەنگدانی گەلی کورد پێشێل بکرێت، گوتی: "ژن ڕێگە بە قەیوم نادات".
هاوسەرۆکی کۆمەڵەی عەلەوییە دیموکراتیکەکان (داد) قەدریە دۆغان گوتی: "قەیوم واتە لەناوبردنی تاک و جڤاک و ژن و مناڵ، دژی ئەمە تێکۆشان و بەرخۆدانی بەهێز نیشان دەدەین".
چالاکییەکە بە گۆرانی و هەڵپەڕکێ کۆتایی هات.