ژنان لە زیندانی ئێڤین دەست بە مانگرتن دەکەن

٤٧ ژنە زیندانی سیاسیی و ئاینیی لە زیندانی ئێڤینی تاران لە دژی زۆربوونی سزای لەسێدارەن لەمشەوەوە دەست بە مانگرتن لە خواردن دەکەن.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی نوژنها  ئاماژە بەوەکراوە؛ ٤٧ ژنی سیاسیی و ئەو ژنانەی بە هۆی باوەڕی ئاینییانەوە، لە زیندانی ئێڤینی ئێران زیندانی کراون مانگرتن لە خواردن دەست پێدەکەن.

بە پێی ئەو سەرچاوەیە؛ ژنانی زیندانییکراو ڕایانگەیاندووە، لە دژی زۆربوونی سزای لەسێدارەدان لە کاتژمێر ١٠ـی ئەمشەوەوە دەست بە مانگرتن دەکەن تا کاتژمێر ١٠ی  شەوی ٢٥ـی ئەیلوول بەردەوام دەبن لە مانگرتن.

ناڕەزایەتی و مانگرتنی ژنانی زیندانیکراو هاوکاتە لەگەڵ پێشکەش کردنی وتارێکی مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران لە ٧٩یەمین کۆبوونەوەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان. کە ڕایگەیاندبوو؛ ناوخۆی ئێران بەوشێوەیە نییە کە ڕاگەیاندنەکان باسی دەکەن.