ژنانی عەفرین: ٨ی ئادار ڕۆژی تێکۆشانە لە دژی دەسەڵاتداری

ژنانی عەفرین ٨ی ئاداریان پیرۆزکرد و ئاماژەیان بەوەدا لە مێژە تێکۆشان دەستیپێکردوە و و گوتییان: "هەتا ئازادی ژن پێكدێت، تێکۆشان لە دژی دەسەڵاتداری بەردەوامی دەبێت."

٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنانی خەباتکار، بە جۆش و خرۆشەوە لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا پیرۆزدەکرێت. ئەندامی کۆمیتەی پەرەوەردەی ئەنجومەنی ناوچەی ئەحداس ڕۆشان سینۆ، هاسەرۆکی ئەنجومەنی ناوچەی فافین ئیلاف حەنان و کۆردناسیۆنی کۆنگرەی ستار کامپی سەردەم میدیا محمەد دەربارەی ٨ی ئادار بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیانکرد.

ئەندامی کۆمیتەی پەروەردەی ئەنجومەنی ناوچەی ئەحداس ڕۆشان سینۆ لە سەرەتای قسەکانیدا ٨ی ئاداری لە هەموو ژنان پیرۆزکرد و وتی: "٨ی ئادار ڕۆژی ژنانە، ڕۆژی تێکۆشان و بەرخۆدانی ژنانە. بەو پرۆژانەی ڕێبەر ئاپۆ پێشکەشی ژنانی دەکرد ژنان توانیان خۆیان بناسنەوە. لە ڕووی پەروەردە، ئیراد و کەسێتیەوە ژنان توانیان خۆیان بناسنەوە. کە پێشتر ئەم خۆناسینەیان نەبوو. لە هەموو ئەو چالاکیانەی لە ٨ی ئاداردا ئەنجام دەدرێن ڕەنگ و دەنگی ژنان پێش دەخەین. ئەمڕۆ بۆ ئیمە و ژنانی جیهان ڕۆژی سەرهەڵدانە. بەم بۆنەیەوە داوا لە هەموو ژنان دەکەم لە هەموو شونێک چالاکی بکەن."

'تا ژنان خۆیان ئازاد دەکەن تێکۆشان بەردەوام دەبێت'

هاوسەرۆکی ئەنجومەنی ناوچەی فافین ئیلاف حەنان ڕۆژی ٨ی ئاداری لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و هەموو ژنانی جیهان پیرۆزکرد و وتی: "هەرچەندە ڕۆژی ٨ی ئادار ڕۆژی بەرخۆدان و تێکۆشانە، بەڵام ڕۆژێکە کە ئازار دەستیپێکردوە و بە سوتاندی ژنان دەستیپێکردوە. لەو کاتەوە ژنان دەستیان لە تێکۆشانی خۆیان بەرنەداوە. دوای دەرکەوتنی فکری ڕێبەر ئاپۆ کە گرنگی ڕۆڵی گێڕایەوە بۆ ژنان، ژنان دەتوانن خۆیان بسەلمێن و بۆ ئازادی خۆیان تێبکۆشن. لە ئێستادا لە سایەیی فکری ڕێبەر ئاپۆوە ئەنجامی زۆر گەورە بەدەستهێنراوە. نمونەیەکی گەورە ئەوەیە چەندین ژنان لە پێناوی ئازادیدا شەهید بوون و ئەو ڕێگەیەش هەتا ئەمڕۆ بەردەوامە. تاکو بەتەواوی ئازادی خۆمان بەدەست نەخەین دەست لە تێکۆشانمان بەرنادەین.

'بۆ ئێمە ٨ی ئادار ڕۆژێکی پیرۆزە'

ئەندامی کۆردناسیۆنی کۆنگرەی ستاری کامپی سەردەم میدیا محمەد دەربارەی ٨ی ئادار قسەیکرد و وتی: "پێش ٨ی ئادار ستەمکردن ئەنجام دەدرا، بەڵام لە ٨ی ئادارەوە ژنان پێشەنگایەتیەکی گەورەیان کرد و لەبەرامبەر ستەمدا سەرهەڵدانیان کرد. لەبەر ئەوە ٨ی ئادار بۆ ئێمە ڕۆژێکی پیرۆزە. ژانان لە دژی دەسەڵاتدارێتی فاشیست دەڕژێنە گۆڕەپانەکان و سەرهەڵدان دەکەن. لەم ڕوەشەوە ڕێبەر ئاپۆ تەنها زمانە کە دەڵیت تا ژن ئازاد نەبێت کۆمەڵگا ئازاد نابێت. لەسەر ئەم بنەمایە ئەرک و بەرپرسیارێتیەکی گەورە لە سەر شانی ژنانە. هەتا دەگەین بە ئازادی تێکۆشانمان بەردەوام دەبێت لە دژی دەسەڵاتدارێتی."