ژنانی عەفرین و شەهبا: تا ئازادی درێژە بە تێکۆشان دەدەین

ژنانی عەفرین و شەهبا ڕایانگەیاند ٨ ی ئادار ڕۆژی تێکۆشان و بەرخۆدانی ژنانە و جەختیان کردەوە تا بەدەستی هێنانی ئازادی، تێدەکۆشن.

ژنانی عەفرین و شەهبا لە ئاهەنگی ٨ ی ئادار قسەیان بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) کرد.

سەرەتا ئەندامی بەڕێوەبەری یەکێتی ئێزیدیانی عەفرین مەریەم جندۆ گوتی: "ئێمەی ژنانی عەفرین و ئێزدی، لەم ڕۆژەدا بە درووشمی "بە ئیرادەی ژنی ئازادی، سیاسەتی قڕکردن و داگیرکاری و گۆشەگیری تێکدەشکێنین" لێرە کۆبووینەوە. سەرەتا ئەم ڕۆژە لە ڕێبەر ئاپۆ و ژنانی جیهان پیرۆز دەکەین و دەڵێین هەرچەند سیاسەتی داگیرکاری لەسەر ژنان بەڕێوەببەن، ژن بە هێز و ئیرادەیەکی بەتینەوە ڕادەوەستێت. چونکە ژنان بە فیکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ ڕاستی ڕۆژی ٨ ی ئادار و ڕاستی ژنیان ناسی. ڕۆژی ئەمڕۆ هەزاران ژن هاتنە گۆڕەپانەکان و بەرخۆدانیان کرد و ڕۆژەکەیان لە هەمووان پیرۆزکرد".  

دایکە عیفەت ئاکاش خەڵکی عەفرین، لەم بارەیەوە گوتی: "هەردەم چاندی عەفرین دەپارێزین. ٧ ساڵە کۆچبەری هەرێمی شەهبابووین و هێشتا بەرخۆدان دەکەین. هەرچەن دوژمن و داگیرکەران هەوڵ بدەن، هەرگیز ناتوانن ئێمە لە چاندی عەفرین و چاندی خاکەکەمان دووربخاتەوە. تا لەسەر ئەم زەویە بژین، هەردەم لەسەر پێی خۆمان دەوەستین".

پاشان ئەندامی بەڕێوەبەری ژنی دامەزراوەی بنەماڵەی شەهیدان، مەنال شێخۆ گوتی: "٨ ی ئادار ڕۆژی بەرخۆدان و ئازادی ژنە. وەک ژنانی شەهبا لێرە کۆبووینەوە تاوەکو لەگەڵ هەموو پێکهاتەکانی هەرێمەکە ئاهەنگ بگێڕین و لە هەموو هەرێمەکە پیرۆزی بکەین. سەرەتا ئەم ڕۆژە لە ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان پیرۆز دەکەین، لە هەموو ژنانی جیهان و ژنانی کرێکار و شەهیدانی ئەم ڕێگەیە، پیرۆز دەکەین".