ژنانی گەنجی تێکۆشەر، لە شاخی ئەزمەر لە شاری سلێمانی، ئاگری جەژنی نەورۆزی کوردەوارییان کردەوە.
ژنانی گەنجی تێکۆشەر بە وتنەوەی درووشمی “پیرۆزبێت نەورۆز، بژیت سەرۆک ئاپۆ، ژن ژیان ئازادیی” بە مەشخەڵی ئاگرەوە چوونە سەر شاخی ئەزمەر و ئاگریان کردەوە.
هەروەها ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە و تێیدا هاتبوو، وەک ژنانی گەنجی تیکۆشەر و گەنجانی وڵاتپارێزی باشووری کوردستان، بە واتای بەرزکردنەوەی ئاگری نەورۆز کە هەموو شوێنێک ڕووناک دەکاتەوە، نەورۆز پیرۆز دەکەین لە ڕێبەر ئاپۆ و هەموو ئەو گەریلایانەی لە بەرخۆداندان و تەواوی گەلی کورد.
گەنجان داواشیان لە هەموو گەلانی ناوچەکە کرد، کە بەشداری لە ئاهەنگی پیرۆزکردنی جەژنی نەورۆز لە بناری قەندیل بکەن.
بڕیار وایە، لە ٢١ـی ئەم مانگەدا، ئاهەنگی جەماوەریی، بە بەشداریی هەزاران کەس و چەندین هونەرمەند و گرووپی هونەریی لە گوندی ئێندزەی بناری قەندیل بەڕێوەبچێت.
هـ . ب