ژنانی هەرێمی فورات دژی توندوتیژی هاتنە مەیدان

ژنانی هەرێمی فورات بە بۆنەی ٢٥ی تشرینی دووەم، ڕۆژی جیهانی تێکۆشان دژی توندوتیژی سەر ژنان، ڕێپێوانیان ئەنجامدا.

بە بۆنەی 25ی ئەم تشرینی دووەم، ڕۆژی جیهانی تێکۆشان دژی توندوتیژی سەر ژنان، هەزاران ژن لە هەرێمی فورات ڕژانە سەر شەقامەکان. ڕێپێوانەکە بە دروشمی 'دژی هەموو جۆرە توندوتیژی و داگیرکاری، ژن، ژیان، ئازادی' بەڕێوەچوو. ڕێپێوانە کە لە مەیدانی شەهید عەگیدەوە دەستی پێکرد هەتا مەیدانی ژیان، ئازادی بەردەوام بوو. لە میانی ڕێپێوانەکەدا بەردەوام دروشمی"ژن، ژیان، ئازادی" و "نا بۆ توندوتیژی دژی ژنان" وترانەوە.

دوایی کە ڕێپێوانەکە گەیشتە مەیدانی ژیانی ئازاد، کوردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار لە هەرێمی فورات، ماجیدە حەسون قسەی کرد و سەرنجی بۆ مێژووی ٢٥ی تشرینی دووەم ڕاکێشا. ماجیدە حەسون ئاماژەی بەوەدا کە ژنان تا کۆتایی پشتیوانی لە بیرۆکەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەکەن و ڕایگەیاند کە بە دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' ئازادی بەڕێزی مسۆگەر دەکەن.

پاشان لەلایەن هێلالی زیڕین و تەڤ چاند سەبارەت بە توندوتیژی دژی ژنان شانۆ پێشکەشکرا.