ژنانی کانتۆنی فورات بۆ پیرۆزبایی ٨ی ئادار رژانە گۆڕەپانەکان

ژنان لە کانتۆنی فورات بە پێشەنگایەتی یەکێتی ژنانی گەنج رێپێوانیان سازکرد و لەو چالاکیەدا ژنان جلوبەرگی کوردییان لەبەرکردبوو.

بە بۆنەی ٨ی ئادار رۆژی جیهانی ژنانەوە، بە پێشەنگایەتی یەکێتی ژنانی گەنج رێپێوانێکی جەماوەری لە کۆبانێ بەرێوەچوو.

بە دەیان ژن بە جلوبەرگی نەتەوەییەوە لە گۆڕەپانی شەهید عەگید کۆبوونەوە و بە دروشمەکانی "ژن، ژیان، ئازادی" رێپێوانیان کرد.

رێپێوانەکان تا گۆڕەپانی ژنی ئازاد بەردەوام بوو.

دوای رێپێوانەکە بە خولەکێک بێدەنگی رێز لە یادی شەهیدان گیرا و دواتر دەست بە گردبوونەوە کرا و وتەبێژی یەکێتی ژنانی گەنج لە کانتۆنی فورات نەدا شاهین وتەیەکی پێشکەش کرد.

نەدا شاهین وتی، "بەبۆنەی ٨ی ئادارەوە پیرۆزبایی لە سەرجەم ژنانی جیهان دەکەین و بە تایبەتیش لەو ژنانەی کە لەپێناو ئازادی لە چیا ئازادەکان درێژە بە تێکۆشان دەدەن".

دوای گردبوونەوەکە چالاکیەکە بە وتنەوەی دروشم کۆتایی هات.

هـ . ب