ژنانی کورد لە دژی گۆشەگیری نامەیان بۆ سی پی تی نارد

ژنانی کورد لە ئەڵمانیا لە دژی گۆشەگیری لە ئیمراڵی درێژە بە هەڵمەتێکی ناردنی نامە بۆ سی پی تی دەدەن.

ئەنجومەنکانی ژنان لە شارەکانی ئۆفێنباخ، هاناو و فرانکفۆرتی ئەڵمانیا لە دژی گۆشەگیری لەسەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان  درێژە بە هەڵمەتی ناردنی نامە بۆ سی پی تی دەدەن.

ژنان لە بەردەم پۆستەخانەی هاناو کۆبوونەوە و بە سەدان نامەی دیکەیان پۆست کرد.

لە راگەیەندراوێکیشدا رایانگەیاند، "ئەم هەڵمەتەیان کە وەک یەژەکە-ئە دەستیپێکراوە، تا ئەو کاتەی دەگاتە ئەنجام، بەردەوام دەبێت".

هـ . ب