ژنانی عەرەب بەشداری کەمپینەکەی تاژێ بوون
تەڤگەری ئازادیی ژنانی ئێزدی (تاژێ) لە ٥ی تشرینی دووەمدا کەمپینێکی بە درووشمی 'ژن، ژیان، ئازادی لە دژی توندوتیژی دژ بە ژنان' دەستپێکرد. ژنانی عەرەبی شەنگال بە ڕاگەیاندراوێک بەشداری کامپینەکە بوون.
تەڤگەری ئازادیی ژنانی ئێزدی (تاژێ) لە ٥ی تشرینی دووەمدا کەمپینێکی بە درووشمی 'ژن، ژیان، ئازادی لە دژی توندوتیژی دژ بە ژنان' دەستپێکرد. ژنانی عەرەبی شەنگال بە ڕاگەیاندراوێک بەشداری کامپینەکە بوون.
دوای ئەوەی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی (تاژێ) لە ٥ی تشرینی دووەمدا کەمپینێکی بە درووشمی 'ژن، ژیان، ئازادی لە دژی توندوتیژی دژ بە ژنان' دەستپێکرد. ئەنجومەنی ژنانی عەرەبی شەنگال بە ڕاگەیاندراوێکی نوسراو پشتگیری خۆیان بۆ کامپینەکە دەربڕی و بانگەوازییان لە هەموو ژنان کرد لە دژی توندوتیژییەکان دژ بە ژنان دەنگی خۆیان هەڵبڕن.
لە سەرەتای ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بە توندوتیژییەکانی سەر ژنان کراوە و جەختکراوەتەوە لەوەی ٢٥ی تشرینی دووەم موڵکی هەموو ژنانە بۆ دەستپێکردنی تێکۆشانی ژنان و هاتووە: "وەک ژنانی عەرەبی شەنگال رۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی وەک دەستپێکردنی ڕۆژی تێکۆشان وەرەگرین لە دژی توندوتیژییەکانی سیستەمی دەسەڵاتداری پیاو-دەڵەت."
'لە دژی یاسای باری کەسی دەوەستینەوە'
لە بەردەوامی ڕاگەیاندراوەکەیاندا ژنانی عەرەبی شەنگال دەستنیشانیانکرد یاسای 'باری کەسی' لە دژی ژنانە و وتیان: "پێویستە وەک ژنان لە دژی ئەو یاسایە دەنگمان هەڵبڕین و ناڕەزایەتی خۆمان دەربڕین."
'بە روحی یەکگرتووانەی ژنانەوە بەشداری کەمپینەکە دەبین'
لە کۆتاییدا ژنانی عەرەبی شەنگال ڕایانگەیاند، وەک ژنانی عەرەبی شەنگال بە روحی یەکگرتوانەی ژنانەوە بەشداری کەمپینەکەی تاژێ دەبن و بانگەوازیی تێکۆشانیان لە هەموو ژنانی عێراق کرد و وتیان: "وەک ئەنجومەنی ژنانی عەرەبی شەنگال دەڵێین خۆمان لەسەر فەلسەفەی 'ژن، ژیان، ئازادی' قوڵدەکەینەوە و دەیکەین بە بنەمایی تێکۆشانی ئازادی. بە تێکۆشانی هاوبەشی ژنانەوە 'ژن، ژیان، ئازادی' کۆتایی بە توندوتیژییەکان دەهێنین."