ژنانی تۆڵەسێنەر لە گەڤەر چالاکییان کرد

دەستپێشخەری ژنانی تۆڵەسێنەر لە دژی گۆشەگیرکردنی رێبەری گەلی کورد عەبدووڵا ئۆجالان لە ناوچەی گەڤەری جۆلەمێرگ لە چەندین گەڕەک چالاکیان ئەنجامدا.

لە راگەیەندراوێکی دەستپێشخەری ژنانی تۆڵەسێنەردا هاتووە، "لە دژی گۆشەگیرکردنی رێبەر ئاپۆ شەوی ١٩ی ئایار لە گەڕەکەکانی ئەسەنتەپە، جومهوریەت و یەنی مەهەلەی گەڤەر لە یەک کاتدا چالاکییان ئەنجامداوە".

راگەیەندرا کە لەو سێ گەڕەکەدا کاتژمێر ٢٠:٣٠ چالاکی 'داخستنی رێگە' و 'ئاگرکردنەوە' ئەنجامدراون.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، لە گەڕەکی جومهوریەت لە دوو قۆڵەوە بە مۆلۆتۆف لە ئۆتۆمبێلی زریپۆش دراوە و داگیرکەران گورزێکی قورسیان بەرکەوتووە.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکە تیمەکانی دەستپێشخەری ژنانی تۆڵەسێنەر دوای چالاکیەکە بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە کشاونەتەوە بۆ شوێنەکانی خۆیان.

هـ . ب