ژنانی ڕۆژئاوا لە بواری ئابووریدا پێشەنگن

لە باکور و ڕۆهەڵاتی سوریا ژنان بە ٧٨ هەرەوەرزی ئابووری ژن پێشخراوە. نزیکەی ٦٥٠ ژن پێشەنگایەتی دەکەن تا ئەوەی ئابووری ببێتە هەرەوەرزی و ئیکۆلۆژی.

وتەبێژی ئابووری کۆنگرە ستاری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا گولێ موراد ئەوەی دەرخست کە مۆدێلی ئابووری لە سەرەتاکانیدا نیە، بەڵام لە ڕووی ڕێکخستنبوونی ئابوری ژنانەوە دەستەکەوتیان هەبووە و وتی: "بۆ بەرەپێشبردن و پاراستنی دەستەکەوتی ژنان، هەوڵدەدەین هەرەوەزییە ئابووریەکانمان لە بارودۆخی شەڕدا پێشبخەین."

ژن بە دروستبوونی شۆڕشی ڕۆژئاوا بەشداری سیاسی، جڤاکی، سەربازی و ئابووری بوون. کۆنگرە ستاریش پێشەنگی ئەم بوارەی دەکرد. بە شێوەیەکی فەرمی لە ساڵی ٢٠١٥دا ئابووری ژنانی بە ڕێکخستن کرد. ئابووری ژن یەكێکە لە دەستکەوتەکانی شۆڕشی ڕۆژئاوا و ڕۆژ لە ڕۆژ بەرەوپێش دەچێت. لە ڕۆژئاوا نزیکەی ٦٣ هەزار هێکتار زەوی هەیە کە زیاتر لە ٥٠٠ ژن کاری تێدادەکەن. لە پرۆژە هاوبەشەکان وەک فرن، چێشتخانەکان و بەرگدوری نزیکەی ١٣١ ژن بەشداری کارن. لە ٧٨ هەرەوەرزی ئابووریدا زیاتر لە ٦٣١ ژن کارەدەکەن و بەشدارن. لە هەرەوەرزیان نزیکەی ٥١ کۆمەڵە هەرەوەرزییان لە بواری چاندیدایە، ٢ دانەیان لە بواری لە قوتونانی خواردن، هەروەها ٢٥ ژنیش لە دوکانی ئاسایی و فڕنەکاندا کاردەکەن. وتەبێژی ئابوری ژنی کۆنگرە ستاری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا گولێ موراد بۆ مژاری ئابوری ژنان بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) باسی لە گرنگی ئابووری ژنان کرد.

دەرەنجامی تێکۆشانێکی گەورەیە

گولێ موراد ئەوەی بیرخستەوە ژن لە پێش شۆڕشی ڕۆژئاوا لە گۆڕەپانی ئابووری دورخرابووە و وتی: "ئابووری تەنها وەک کاری پیاوان دەبینرا. بۆیە ژنان وەک گۆڕەپانێکی ژنانە لە ئابوورییان نەدەڕوانی. بۆیە دوای تێکۆشانێکی زۆر ژنمان هێنایەوە ناو گۆڕەپانی ئابووری و گەیشتین بەم ڕۆژەی ئێستامان. ژنان تەنها لە ماڵدابوون و کارەکانیان لەو چوارچێوەیەدا ئەنجام دەدا. بۆیە کاتێک لە مێژوو دەڕوانین بە ڕوونی ئەوە دەبینین کە داهێنانی ئابووری بەدەستی ژنەوە بووە و دامەزراوە. بەڵام بەپێی کات ژنان لەوبوارە دورکەوتنتەوە."

ڕێگە لە شەپۆلی کۆچکردنی ژنان دەگیرا

گولی موراد ئاماژەی بەوەدا کە هەرەوەزی ئابوری ژن بەشێوەیەکی فەرمی لە ساڵی ٢٠١٥دا خۆی بەڕێکخستن کرد  و بەم شێوە بەردەوامی دا بە قسەکانی: "ئیتر ژنان پرۆژەی خۆیان دەخوڵقاند، هەرەوەرزی ئابوورییان بونیاد دەنا. لە بواری ئابووریدا بۆچوون و پێشەنگایەتیان هەبوو. ڕێگریکردن لە کۆچکردنی ژنان ئامانجمان بوو، وە ئەوە ئامانجەمان بەدەستخست و ژنانمان هێنایەوە ناو گۆرەپانی ئابووری، چونکە بە ئابووری ئازاد ژنان دەیانتوانی کەسێتی ئازادییان هەبێ. بۆیە لەم ڕوەوە دەستکەوتی گەورەمان بەدەستهێنا."

مۆدێلی ئابووری هەرەوەزی ئابووری

گولێ موراد باسی لەوەکرد ئامانجی بنەڕەتیمان بەهێزکردنی کارەکانمانە و وتی: "پێش شۆڕشی ڕۆژئاوا ژنانی خەباتکار هەبوون، بەڵام هەمووی لە کاروباری دەوڵەتیدا بوو. چەند کاتژمێرێک کاری دەکر و دواتر دەگەڕایەوە ماڵ. ئازادی ئابووری نەبوو، لە ماڵەوەشدا خاوەن گوتنێک نەبوو. لە سنوری بیرکردنەوەی نێرسالاریدا بوو. بەڵام دوای شۆڕشی ڕۆژئاوا ژنان بوون بە خاوەن ئابووری ئازادانەی خۆیان و مۆدێلی کارکردنی خۆیان لە کۆمەڵگادا وەدەستخست و ئابووریەکی هەرەوەزییان خوڵقاند."

ستراتیژی کار و خەبات

گولێ موراد ڕایگەیاند بە ستراتیژێتی کارەوە نزیکی ئابووری ژن دەبنەوە و وتی: "پێشتر کارەکانمان تەنها لەبواری چاندیدا بوو، بۆیە هەوڵمان دەدا کارەکانمان بەرەوپشبخەین. وەک ئابووری ژنان گرنگی دەدەین بە هەرەوەزی ئابووری ژن، بەڵام خواستمانە بەرەوپێشتربچین و ستراتیژی کارکردنمان هەبێ. هەستمان بە پێویستی سیستەمی وزەی ڕوەکی کرد و لەسەر ئەم بنەمایە ستراتیژی کارکردنمان بەهێزتربکەین. بۆیە بیری ئاومان لە زۆرینەی شارەکان لێدا، زەحمەتی زۆرمان لە کارەکان بینی بەڵام لەڕووی چاندیەوە کارەکانمان بەرەپێشبرد. هەتا لە بواری چاندیەوە کارەکانمان بەرەپشببەین، بنەمای ئابووریمان بەهێزتردەبێت."

هەرەوەزی ئابووری بەهێزبوو

گولێ موراد دەریخست لە سالێ پارەوە بەهێزبووە و وتی: "لە شەدادێ، تل تەمر، حەسەکە، دربێسیە و جزیرە لە ڕێگەی هەروەرزی ئابوورییەوە نزیکەی ٨ هەزار نەمامی میوە چێنراون. ٢٥ دوکان و فڕنیش کارەکانیان بەرەوپشترچووە. هەورەها بۆ ئابووری خێزان، خولی پەرەوەردەی ئابووری پێشکەش دەکرێت."

هێرشەکان نابنە ئاستەنگ

گولێ موراد باسی لەوەکرد دەوڵەتی داگیرکەری تورک ئامانجی خوڵقاندی قەیرانی ئابووریە و وتی: "وەک ئابووری ژن هەرچەندە هێرشەکان زیاتردەبن، ئەما جێگەرەوەی بەهێزمان هەیە. مۆدێلی ئابووری ژنان شتێکی تازە نیە، بەڵام لەڕوویی بە ڕێکخستنکردنی ئابوورییەوە هەنگاوێکی تازەیە. بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی ئابووری ژنان و بەرەپێشچوونمان، هەوڵدەدەین هەرەوەزیی ئابووریمان بەپێ بارودۆخی شەڕ بگونجێنین. وێڕایی هێرشە زۆرەکان، بۆ بەرەپشچوونی ئابوری و هەرەوەرزی ئابووری ژن، بە پێشەنگایەتی ژن لە کۆمەڵگادا سودبەخش بێت، هەوڵدان و کارەکانمان بەردەوام دەکەین."