ژنانی زەنوبیا: دەبێت ڕۆڵی ژنان لە سووریای نوێدا لە بەرچاوبگیرێت

کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیای ڕەقا دەربارەی ڕۆڵی ژنان لە بونیادنانی سووریایی نوێدا ڕاگەیاندراوێکییان خوێندەوە و جەختییان لەوەکردەوە، دەبێت ڕۆڵی ژنان لە سووریای نوێدا لە بەرچاوبگیرێت.

بە ئامادەبوونی ڕێکخراوەکانی ژنان، ئەنجوومەنی کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیای کانتۆنی ڕەقا، ڕاگەیاندراوێکی ڕۆژنامەوانییان خوێندەوە و ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد لە تەواوی ژنانی سووریا پیرۆز کرا.

ڕاگەیاندراوەکە لە لایەن ئەندامی کۆمیتەی پەروەردەی کۆمەڵەکەوە ڕەندا ئەسافەوە خوێندرایەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بە خراپەکارییەکانی ڕژێمی ئەسەد لە دژی گەلانی سووریا کرا و وترا: "وێڕای هەموو خراپەکارییەکان لە کۆتاییدا سەرکەوتن بۆ ئیرادەی گەلانی سووریا بوو. دەبێت دەرنجامی ئەم سەرکەووتنە بونیادنانی سووریایەکی دادپەروەردانە بێت. پارێزگاری لە شکۆی هاوڵاتییان بکرێت و دان بە ڕۆڵی ناوەندی ژناندا بنرێت لە بونیادنانی ئایندەی وڵاتدا."

لە ڕاگەیانداوەکەدا ئاماژە بە بەردەوامی ئیرادەی گەلی سووریا کراوە لە گەشتن بەم دەرنجامە و جەختکرایەوە: "هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی شەرمەزار دەکەین، ئەم هێرشانە بوونەتە مەترسی بۆسەر ئاسایش و سەقامگیری هەموو خاکی سووریا."

بەرخۆدانەکانی قەسەدە بە گرنگ دانرا و پەیامی بەرەدامیدانی تێکۆشان درا

لە بەردەوامی ڕاگەیاندراوەکەدا بەرخۆدانەکانی قەسەدە لە دژی چەتەکانی داعش، ڕزگارکردنی سەدان گوند و شار، هەوڵدانەکانی بۆ بونیادنانی ئایندەیەکی باشتر بۆ هەموو سووریا بە گرنگ دانرا.

لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاری کراو ئەم پەیامە درا: "لە بەرخۆدانمان بەردەوام دەبین تا گەیشتن بە ئامانجی بونیادنانی سووریاییەکی دادپەرەوە ر دیموکراتیک."