ژنانی زنوبیا نیگەرانن لەبارەی ڕەوشی ڕێبەری گەلی کورد

کۆمەڵەی ژنانی زنوبیا بە خوێندنەوەی ڕاگەیاندراوێک نیگەرانی خۆیان دەربارەی ڕەوشی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەربڕی.

کۆمەڵەی ژنانی زنوبیا ڕاگەیاندراوێکیان بۆ ڕای گشتی بڵاوکردەوە، تێیدا داوایان کرد دەستوبرد ڕەوشی تەندروستی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئاشکرا بکرێت، ڕاگەیاندراوەکە لەلایەن ئەندامی مەکتەبی پەروەردەیی لە مەجلیسی کۆمەڵەی ژنانی زنوبیا، ئەمەل عەلی خوێنرایەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان شەرمەزارکرا و دەڵێت: "ئەم کارانە دەرخەری ئاوابوونی تێگە ئەخلاقییەکانە و گەندەڵبوونی بەها و پرەنسیپەکانی مافی مرۆڤە".

داوا دەکات دەستوبرد ڕەوشی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئاشکرا بکرێت، ڕێگە بە بنەماڵە و پارێزەران بدرێت سەردانی بکەن، بەرپرسیارێتی پێشێلکارییەکانی دەسەڵاتی تورک بەرامبەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەخەنە ئەستۆی سی پی تی.

هەروەها ڕاگەیاندراوەکەدا داوا دەکات تێکۆشان مەزنتر بکرێت چونکە ڕەوشی زیندانی ئیمراڵی مایەی ئەوپەڕی نیگەرانییە.