ژنێک لە مەلەتی کوژرا، لە چانکیری مردنی گوماناوی

ئایتەن نازین لەلایەن هاوسەرەکەیەوە لە شاری مەلەتی کوژرا. تەرمی ئایشە دۆغان لە چانکیری دۆزرایەوە، کە ماوەی ٣ ڕۆژ هیچ زانیارییەکی لەسەر نەبوو.

عەبدوڕەحیم نازین لە گەڕەکی ئیسکەندەری شاری مەلەتی بە دەمانچە ئایتەن نازینی کوشت کە هاوسەری بوو. تەرمی ئایتەن نازین براوەتە پزیشکی دادوەری. بکوژەکە دەستبەسەر کراوە.

چانکیری

ئایشە دۆغان کە ماوەی ٣ رۆژ بوو هیچ هەواڵیکی لەبارەیەوە دەست نەکەوتبوو، تەرمەکەی لە ماڵەکەی خۆی لە گەڕەکی فاتیحی چانکیریە دۆزرایەوە.

جەنازەی ئایشە دۆغان براوەتە پزیشکی دادوەری، هاوسەرەکەی لەگەل ٤ کەسی تر دەستبەسەر کراون.