ژنێک لە وان کوژرا

ژنێک بە ناوی نورجان ت. لە ناوچەی ئەردیشی وان لە کاتی جیاکردنەوەى هاوسەر و خەوزیدا لە یەکتر، کە لە مشتومڕدا بوون، بە چەک کوژرا.

لە گەڕەکی ئەزک لە ناوچەی ئەردیشی وان، ژنێک بەناوی نورجان ت. تەمەن ٤٥ ساڵ، کە هەوڵی جیاکردنەوە و ناوبژیوانیی خەوزوری بە ناوی ه.ت و هاوسەرەکەى بە ناوی ب.ت دا، کە لەگەڵ یەکتردا لە مشتومڕدا بوون، خەزوری بە چەک تەقە لە نورجان ت. دەکات و بە سەختی برینداری دەکات.

نورجان بە هاوکاریی دانیشتوانی دەوروبەری ڕووداوەکە گەیەندرایە نەخۆشخانەی حکومیی ئەردیش، بەڵام لە نەخۆشخانەدا گیانی لەدەستدا.

لەسەر رووداوەکە لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە و ه.ت دەستگیرکراوە.

ژ.ت