ژننیوز: مانگی رابردوو ٤٩ ژن و منداڵ لە تورکیا کوژراون
ژننیوز ئاماری توندوتیژییەکانی مانگی تشرینی یەکەمی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ٤٣ ژن و ٦ منداڵ کوژراون. هەروەها ٢٢ ژن و ٤ منداڵیش بە شێوەی گوماناوی گیانیان لەدەستداوە.
ژننیوز ئاماری توندوتیژییەکانی مانگی تشرینی یەکەمی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ٤٣ ژن و ٦ منداڵ کوژراون. هەروەها ٢٢ ژن و ٤ منداڵیش بە شێوەی گوماناوی گیانیان لەدەستداوە.
ژننیوز ئاماری توندوتیژییەکانی مانگی تشرینی یەکەمی بڵاوکردەوە، کە پاڵپشت بە زانیاری و هەواڵی دەزگاکانی راگەیاندن کۆکراونەتەوە. لە راپۆرتەکەدا هاتووە، کە تەنیا مانگی رابردوو ٤٣ ژن و ٦ منداڵ کوژراون، ٢٢ ژن و ٤ منداڵیش بە شێوەی گوماناوی ژیانیان لەدەستداوە.
بە گوێرەی ئامارەکە ١٦ ژن لەلایەن هاوسەرەکانیانەوە، ٤ ژنی کوژراو لە پرۆسەی جیابوونەوەدابوون، ٦ ژنیش لەلایەن ئەو پیاوانەی ناسراویان بوون، ژنێک لەلایەن پیاوێکەوە کە لە پەیوەندیدابوون، ژنێک بەهۆی داواکردنی جیابوونەوە، ٣ ژن لەلایەن کەسوکاریانەوە، ژنێک لەلایەن کەسێکەوە کە ناسنامەکەی نادیارە، ٢ ژن لەلایەن هاوژینی پێشوویانەوە، ژنێک لەلایەن منداڵەکەیەوە و ژنێکیش لەلایەن پیاوێکەوە کە نەیدەناسی کوژراون.
لە ئیزمیر ٢، کاستامۆنو ٢، کۆجاعەلی ١، بورسا ٢، هاای ٣، نەڤشەهیر ١، ئیستەنبوڵ ٧، ئێلیح ١، موغڵا ١، ئەنقەرە ٢، مێرسین ٢، قۆنیە ١، ئامەد ٢، رحا ١، تەکیرداغ ٢، کرککالە ١، بالیکەسیر ٢، سامسون ١، ساکاریا ١، ئەدەنە ٤، دیلۆک ١، ئانتالیا ١، ئایدن ١، زۆنگولداخ ١ ژن کوژراون.