'ڕۆژئاوا هیوایە بۆ ژنانی جیهان'

ڤیانی تەمەن ٢٩ ساڵ کە لە بنامەڵەیەک لە ئینگلتەرا لە دایک بووە و گەورە بووە، ماوەی ساڵیکە لە ڕۆژئاوایە و لە ناو تێکۆشاندایە. ڤیان ئاماژەی بەوەدا تێکۆشانی ژنان لە ڕۆژئاوا بووە بە هیوایەک بۆ ژنانی جیهان.

ئەنتەرناسیۆنالیست ڤیان باسی لەوەکرد، بە تێکۆشانی ژنان لە شۆڕشی ڕۆژئاوادا، ژنان ئەوەیان نیشاندا دەتوانن پێشەنگایەتی بکەن. دەتوانن ڕێکخستن بکەن و وتی: "ڕۆژئاوا مافی ژنان دەپارێزێت، پیشانی کۆمەڵگا دەدات، بەبێ ئازادی ژن کۆمەڵگاش ئازاد نابێ و بەم شێوە بۆ ژنانی جیهان مۆدێلێکی نوێ دامەزرا."

ڤیان لە ساڵی ٢٠٢٣دا هاتوەتە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا. بە بۆنەی ٨ی ئادارەوە لەبارەی هاتنی بۆ ڕۆژئاوا و بزوتنەوەی ژنانی کوردستان بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیکرد.

خواستم بوو تێکۆشان لە گۆرەپانی شۆڕشدا بناسم

ڤیان ئاشکرایکرد پێش هاتنی بۆ باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لەناو ڕێکخراوە فیمینیستیەکاندا کاری دەکر و وتی: "دەربارەی ڕۆژئاوا لە ڕیگەی هەڤاڵەکانمەوە بیستبووم. باسی ئەوەیان کردبوو، تێکۆشانێکی بێهاوتایان لە ڕۆژئاوا دەکرد. پەیوەندیم لەگەڵ هەڤاڵانمدا هەبوو کە ماوەیەکی زۆربوو نەچوبوونە ڕۆژئاوا. بۆیە لەسەر گۆڕەپانەکە زانیاری زۆرم نەبوو. پشتگیریان دەکردین، بەڵام وردەکارییەکانی شۆڕشمان نەدەزانی. بۆیە لە ساڵی ٢٠٢٣دا هاتمە ڕۆژئاوا. لەبەرئەوە گۆڕانکارییەکی لە ژیانمدا دروستکرد، کاتێکی هەستیاربوو. هێزمان لە ژناندا دەبینی. هێزی ژن لە ڕۆژئاوا کاریگەری لەسەر ئەو وڵاتەکرد کەمن تێیدا لە دایک بووم و گەورەبووم. ئەوەم  بینی ژنان لە نەتەوەی جیاوازەوە خۆیان بە ڕێکخستن دەکرد و لەیەکتر کۆ دەببنەوە."

دەکەویتە ژێر کاریگەری چڤاکی بوونەوە

ڤیان باسی لە کاریگەری ژنان کرد لە ڕۆژئاوا و وتی: "لە میدیاکانەوە چەندین وێنەی ژنان بڵاودەکرانەوە کە چەکیان بەدەستەوە بوو. لە ئەوروپا ئەم وێنانە دیاریکراوبوون. بەڵام کە هاتمە ڕۆژئاوا ئەوەم بینی نەک تەنها چەکیان لەدەستە بەڵکو لە گۆڕەپانێکی کۆمەڵگادا خەریکی ڕێکخستنن. ئاستی پەیوەندیان بە گەلەوە زۆر بەهێزە. پێشەنگایەتی لە دامەزراندنی جڤاکێکی نوێ دەکەن. دەچومە هەر گۆڕەپانێک تێکۆشانی ژنم دەبینی. پەرەوەردەکردنی کۆمەڵگا وەک ئەرک و بەرپرسیارێتی دەبینن. بەشداری ژنان لە ناو ئەنجومەن و ڕێکخستنەکاندا زۆر بە کاریگەرە. جێگەی دڵخۆشیە کە دەبینی ژن و کۆمەڵگا بوون بەیەک. هەر ئەمەیە تێکۆشانی ژنان لە ڕۆژئاودا بووە بەهیوا بۆ ژنانی جیهان. نیشانیان دا وەک ژن دەتوانن ببنە پێشەنگ، دەتوانین خۆمان بە ڕێکخستن بکەین. مافی ژنان دەپارێزێ، ڕێگای کۆمەڵگا پیشان دەدات".

'شۆڕشی ڕۆژئاوا وەک شۆڕشی خۆم دەبینم'

ڤیان ئاماژەی بەوەکرد، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری تێکۆشانی ژنە و وتی: "ڕێبەر ئاپۆ دەرگایی لە ژنان کردەوە و توانیان خۆیان بناس و خۆیان بە ڕێکخستن بکەن. هێزی بە ژنان بەخشی کە خۆیان بەرەوپێشەوە ببەن و خۆیان بگۆڕن. ئەرکی پێشەنگایەتی بەخشی بە ژنان و گەنجان. وەک ژنێکی ئەنتەرناسیۆنالیست دڵخۆشم لە ناو ئەم شۆڕشەدام. چونکە ئەم شۆڕشەی ژن وەک شۆڕشی خۆم دەبین. لەبەرئەوە تەنها وەک شۆڕشێک بۆ ڕۆژئاوا نایبینم بەڵکو وەک شۆڕشێک بە هەموو گەلانی جیهان دەیبینم. بۆیە بە ئاسانی دەتوانم بڵێم من ئەندامێکی ئەم شۆڕشەم."

'بۆ ئازادی ژنان بەردەوامی بە تێکۆشان دەدەین'

ڤیان بە بۆنەی ٨ی ئادارەوە ڕۆژی جیهانی ژنانەوە وتی: "هیچ کاتێک لە ڕەگی خۆمان دورناکەوەینەوە. ٨ی ئادار مێژووی ڕیکخستنی ژنە، مێژووی مانگرتنی کارکەرانی ژنە. لەو باوەڕەدام ئەم تێکۆشانە بەرەوپێش ببەین. لە ژنانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریاوە هەتا ژنانی ئابیە یالا، لە زیندانیانی سیساسیەوە هەتا ژنانی ئەوروپا تێکۆشانی ئەمساڵمان زیاتر بکەین. هەتا کۆتایی بۆ ئازادی ژنانی جیهان تێکۆشانی بەردەوام بکەین."