یەكێتی ڕۆژنامەوانانی ژنانی کوردستان (ڕۆژن) دەربارەی هێرشە بەردەوامەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لەسەر ڕۆژنامەوانان ڕاگەیاندراوێکی نوسراوی بڵاوکردەوە و تێیدا سەرنجی خستەسەر شەهیدکردنی هەردوو ڕۆژنامەوانی ڕاگەیاندنی ئازاد نازم داشتان و جیهان بیلگین و بەردەوامی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک کە لەسەر خەڵکی مەدەنی کە لە بەنداوی تشرین لە ئێشکگرییدان.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا کۆی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر ڕۆژنامەوان و خەڵکانی مەدەنی شەرمەزارکراوە و جەخت لە تۆڵەکردنەوەی هێرشەکان کراوە و دەڵێت: "لەنێو بریندارەکاندا لەیلا عەبدییە، ڕۆژنامەوان هیڤدا هەبوون و خەباتکاری ڕاگەیاندنی ئازاد دژوار عەلیشێر هەیە. ڕۆژنامەوان جوانە جومعە پەیامنێری ڕوناهی تیڤی لەڕێگەی ماڵپەڕی هەواڵگری تورکەوە هەڕەشەی هێرشکردنەسەری لێکراوە."
'ئامانجی هێرشەکان بۆ شاردنەوەی ڕاستییەکانە'
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیاندراوەکەدا دەستنیشانکراوە ئامانجی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆسەر ڕۆژنامەوانان بە ئامانجی شاردنەوەی ڕاستییەکانە کە هەموو ئەنجامدانی تاوانی جەنگە و دەڵێت: "زۆر باش دەزانین ڕژێمی ئەنقەرە بۆئەوەی بۆ شاردەنەوەی ڕووداوەکانی بەنداوی تشرین و ڕاستییەکان هێرشی سەر ڕۆژنامەوانان دەکات."
تورکیا وڵاتی پێشێلکردنی مافی ڕۆژنامەوانان
هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا هەموو فشارەکانی دەوڵەتی تورک بۆسەر ڕژنامەوانان پەیوەست کراوە بە یەک ئامانجەوە و دەڵێت: "ڕژێمی ئەردۆغان لە دژی ڕۆژنامەوانان جەنگی ڕاگەیاندووە، بۆ بێدەنگکردنی ڕۆژنامەوانانی ئازاد هەموو کارێک دەکات. لە سەرتاسەری جیهان ١٠٤ ڕۆژنامەوان لە ساڵی ٢٠٢٤ تیرۆرکراون و لە تورکیادا زۆرترین پێشێلکاری و هێرش لەسەر ڕۆژنامەوانان ئەنجام دراوە."
لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا بانگەوازی ڕێکخراوە پیشەییەکانی ڕاگەیاندنی نێونەتەوەی کراوە پاڵپشتی بەهێزی خەباتی ڕۆژنامەوانانی کورد بکەن کە لەگە/ڵ هەڕەشەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکدا لە کاری ئاشکراکردنی ڕاستییەکاندان.