زەینەب جەلالیان: ژنانی خۆڕاگر بەرەو رووناکی دەڕۆن

پەیامی پیرۆزبایی زیندانی سیاسی زەینەب جەلالیان بە بۆنەی هەشتی مارس بڵاودەکرێتەوە و لەگەڵ پەیامەکەدا بۆ یەکەم جار ئاژانسەکەمان نوێترین وێنەی بڵاودەکاتەوە.

زیندانی سیاسی زەینەب جەلالیان لە ١٧ ساڵە لە زیندانەکانی ئێراندایە و تاکە ژنە زیندانی سیاسیە لەو وڵاتە کە سزای زیندانی هەتاهەتایی لەسەر بێت و بەردەوام هەڕەشەی لەسێدارەدانی لەسەر بووە، لە زیندانی یەزدەوە بە بۆنەی ٨ی مارس پەیامێکی بڵاوکردوەتەوە و لەگەڵ نامەکەشدا نوێترین وێنەی بە دەستمان گەیشتووە و بۆیەکەم جار بڵاویدەکەینەوە.

زەینەب جەلالیان لەنامەکەیدا داوا لە گەلانی ئازادیخواز و بەتایبەتی ژنانی ئازادیخواز دەکات، کە لە هەموو شوێنێک دەنگیان لە پێناو داواکردنی ئازادی بۆ رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەرزبکەنەوە.

نامەکەی زەینەب جەلالیان بەم جۆرەیە:

پەیامی هەڤاڵ زەینەب جەلالیان

 پێشەکی ڕۆژی جیهانی ٨ی مارس لە هەموو ژنانی جیهان و سەرجەم  مرۆڤایەتی پیرۆز دەکەم.

 ئەمساڵیش ٨ی مارس و ڕۆژانی نەورۆز و بەهار گەیشتەوە. بەڵام لەم ٨ی مارسەدا ژنان و زۆر کەس بەهۆی نادادپەروەری، دڕندەیی و بە هۆی ئارمانجەکانیانەوە قوربانی زۆریان داوە. ئەوان چیتر بەشداری مەراسیمەکانی ٨ی مارس ناکەن، یادییان ئیلهامبەخشە و لەیادەکاندا دەمێنێتەوە و قەد نامرن. کسانێکی زۆر بەهۆی نادادپەروەری و ستەمەوە لە زیندانەکاندان.  ژنانێکی زۆر لە کاتێکدا دەبوو بەشداری یاد و بۆنەکانیان بکردایە بەداخەوە بە حوکمی دادگاکان لە پشت مێڵەکانی زینداندان. لێرەوە پیرۆزبایی ٨ی مارسیان لێدەکەم. ئێمەی ژنانی زیندانیکراو لە هەر شوێنێک بین ٨ی مارس بەڕێزدارییەوە لە ئامێز دەگرین وهەوڵدەدەین جیهانێکی یەکسان بخوڵقێنین بۆ ئەوەی هەموو ڕۆژێک وەک ٨ی مارس ڕۆژی ژنان بێت نەک تەنها یەک ڕۆژ.  بەم شێوەیە تووشی سەختی و زەحمەتی دەبین، بە حەسرەتی ئەوەی لەگەڵ ژنە تێکۆشەرانی دیکە و هەموو مرۆڤە ئازادیخوازەکان لە پشت مێڵەی دەرگای زیندانەکانەوە دەمێنینەوە، بەڵام بەردەوام دەبین تا سەرکەوتن بەدەست دێت.

 ٨ی مارسی ئەمساڵ مانای تایبەتی هەیە.  ٨ی مارسی ساڵی ڕابردوو دوای شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" بوو و دوای ئەوە هێرشی زۆر لە دژی ژنان ئەنجامدرا. بە غاز و مادەی کیمیایی هێرشیان کردە سەریان و بە دەستگیرکردن و زیندانیکردنیان داوایان لێکردن دەست لە داواکارییەکانیان هەڵبگرن. لە ڕۆژئاوا کە ژنان بنەمای سەرەکی شەڕی  داعشی تاریک پەرەست بوون و بوونە ئامانجی هێرشە تایبەتەکان، کە هێزە نێودەوڵەتییەکانیش پاڵپشتییان لێدەکرد، بەڵام هەم لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و هەم لە ئێران و لە هەموو جیهاندا ژنان بە ئیرادەیەکی بەرزەوە خۆڕاگریان کرد و بەرەو ڕووناکی و یەکسانی دەڕۆن. هەروەها ئازادیخوازنێک لە سێدارە دران و هەندێکیان بە ساڵانێکی زۆر سزای زیندانیکردنیان بەسەردا سەپێندرا و هیچ کام لەو کەسانە ئامادە نەبوون لەبەرامبەر ستەم و چەوساندنەوە تەسلیمیەت قبووڵ بکەن. بەم بۆنەوە ​​٨ی مارسی ئەمساڵ گرنگییەکی تایبەتی هەیە، چونکە ساڵێکی پڕە لە بەرخۆدان و خۆڕاگریی لە گەڵدایە.

ڕێبەرمان عەبدوڵا ئۆجالان خوڵقێنەری بیری یەکگرتووی "ژن، ژیان، ئازادی"، لە پیلانێکی نێونەتەوەییدا ڕفێندرا و ٢٥ ساڵە لە زینداندایە.  کەمپەینێک بۆ ئازادی جەستەیی ڕاگەیەندرا کە ڕۆژانە کەس، گروپ و نەتەوە جیاوازەکان پاڵپشتی دەکەن. وێڕای پاڵپشتیکردن و بەشداریکردن لەم هەڵمەتەدا، داواکارم هەموو گەلانی ئازادیخواز و بەتایبەت ژنانی ئازادیخواز هاوکات پشتیوانی سەرۆک ئاپۆ بکەن و داوای ئازادیی بەڕێزیان بکەن. بێ گومان ڕێبەر ئاپۆ نوێنەری ئازادییە لە زینداندا. ماوەی ۲٥ساڵە لە بەرامبەر تورکیا، نوێنەری سیستەمی کە لە جیهاندا سەردەستە، بەرخۆدان و خۆڕاگری دەکات، نوێنەری نوێنەرایتی بیر و ڕامانێکی گەردوونی دەکات بۆیە شایەنی پشتیوانییە. ئەم بەرخۆدانەی ڕێبەر ئاپۆ بووەتە هۆی بانگەوازی ئازادی زیندانیانی ناو زیندان. هەموو ئازادیخوازێک شایەنی ئەوەیە بە ئازادی بژی، بۆیە پاڵپشتیکردنیان هەڵوێستێکی مرۆییە. بە هیوای ئەوەی پێکەوە لە گەڵ یەکتر ٨ی مارس پیرۆز بکەین.

 دیسان هاتنی ٨ی مارس لە ژنانی تێکۆشەر و هەموو گەلان پیرۆز دەکەم، وەک پێشتر وتم: لە ژیانمدا هەوڵمداوە بۆ ئەوەی خوێنی ئازادیخوازان بەفیڕۆ نەچێت بەردەوامبم لە تێکوشان.

 ٨ی مارسی هەمووتان پیرۆز

 بژی ژنانی ئازاد

 ژن، ژیان، ئازادی

٠٥/ ٠٣/ ٢٠٢٤

زینب جەلالیان- زیندانی یەزد".

هـ . ب