زیندانیانی ژن ئەشکەنجە کران
بەپێی راپۆرتەکان، زیندانییان لە زیندانی ژنانی ئامەد ئەشکەنجە دراون. یەکێک لە زیندانییەکان چیتر نەیتوانی بەرگەى ئەشکەنجەکان بگرێت، هەوڵیدا کۆتایی بە ژیانی خۆی بهێنێت.
بەپێی راپۆرتەکان، زیندانییان لە زیندانی ژنانی ئامەد ئەشکەنجە دراون. یەکێک لە زیندانییەکان چیتر نەیتوانی بەرگەى ئەشکەنجەکان بگرێت، هەوڵیدا کۆتایی بە ژیانی خۆی بهێنێت.
لە زیندانەکانی کوردستان و تورکیا سیاسەتی زوڵم و ئەشکەنجەی دەوڵەتی تورک بەردەوامە. سەرەڕای گوشار و زوڵم و چەوساندنەوەی زیندانیانی سیاسی، ئێستا دەستکراوە بە ئەشکەنجەدانی زیندانیانی ئاسایی.
ئەسما داغلی یەکێک لە ژنە زیندانییە ئاسایەکانی زیندانی ژنانی ئامەدە و بەهۆی ئەو گوشارە زۆرانەوە خرابوونە سەری هەوڵی دا کۆتایی بە ژیانی خۆی بهێنێت. داغلی لەگەڵ منداڵەکەیدا لە زینداندایە و لەبەر ئەوەی ئیدی بەرگەى ئەشکەنجەکانی نەگرت، هەوڵیدا کۆتایی بە ژیانی خۆی بهێنێت. دوای ئەوەى پاسەوانەکان بە هەوڵەکەیان زانی دەستیانکرد بە لێدانی و هەوڵەکەیان پەردەپۆش کرد.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ژنێکی دیکەی زیندانیی ئاسایی بەناوی مەلیکە جانگی، کە نەخۆشیی دەروونیشی هەیە، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی زیندانەوە هەمیشە بە ڕووتی لە ژووری تاکەکەسیدا رادەگیرێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، دەرمان و خۆراکیش بە مەلیکە جانگی نادەن.
ژ.ت