ئاماده‌كاریی گه‌ریلاكانی یه‌ژاستار بۆ یادی شه‌هید زیلان
گه‌ریلاكانی یه‌كینه‌كانی ژنی ئازاد (یه‌ژا ستار) له ئه‌كادیمیای شه‌هید ڕۆژین گه‌ودا له ئاماده‌كاریدان بۆ یادكردنه‌وه‌ی شه‌هید زیلان (زه‌ینه‌ب كناجی) له ٣٠ی حوزه‌یران\٩ی پووشپه‌ڕ.
گه‌ریلاكانی یه‌كینه‌كانی ژنی ئازاد (یه‌ژا ستار) له ئه‌كادیمیای شه‌هید ڕۆژین گه‌ودا له ئاماده‌كاریدان بۆ یادكردنه‌وه‌ی شه‌هید زیلان (زه‌ینه‌ب كناجی) له ٣٠ی حوزه‌یران\٩ی پووشپه‌ڕ.
له كۆتایی مانگی ئاداردا به‌شدار بووین له مه‌ڕاسیمی ده‌رچوونی «فێرگه‌ی هه‌ڵمه‌تبردنی شه‌هید ڕۆژین گه‌ودا». ئه‌مینه ئه‌رجیه‌س، تێكۆشین تۆپراك و ڕاپه‌ڕین ئه‌نگیزه‌ك كه له فه‌رمانده‌كانی یه‌ژاستارن، ئاماده بوون. كاتێك ئه‌وانمان بینی، گوتمان ئه‌وه چالاكیی وره‌یه به‌بۆنه‌ی ته‌واوبوونی خوولی ئه‌كادێمیا. ئاماده‌كارییه‌كی به‌رفره‌وان ده‌كرا. گه‌ریلاكانی یه‌ژا ستار یه‌ك به یه‌ك قژی یه‌كتریان شانه ده‌كرد. له‌ولاشه‌وه موزیك و هه‌ڵپه‌ڕكێ ده‌ستی پێده‌كرد.
له‌پشت په‌رده ئاماده‌كاری بۆ شانۆ ده‌كرا. له‌نێو هه‌لومه‌رجی سرووشتیدا ئارایشتێكی پڕۆفیشناڵ ده‌كرا. دواتر تێگه‌یشتین كه ئه‌مه چالاكیی وره نییه، به‌ڵكوو پڕۆڤه‌یه. یه‌كێك له گه‌ریلاكان گوتی، «ئێمه هێزی هه‌ڵمه‌تبه‌ری ئه‌كادێمیاین، بۆ هه‌ر هه‌ڵمه‌تێكی چاوه‌ڕوانكراو پێكه‌وه‌ین. ئه‌گه‌ر هه‌ڵمه‌تێك بكرێت ئاماده‌ین به‌شداری تێدا بكه‌ین. ئێمه ویستمان كاتی خۆمان به‌كاربێنین بۆ ئاماده‌كاریی یادی شه‌هیدبوونی هه‌ڤاڵ زیلان كه ده‌كه‌وێته ٣٠ی حوزه‌یران.»
ئێمه نازانین ئێستا گه‌ریلاكانی یه‌ژا ستار له فێرگه‌ی هه‌ڵمه‌تبردن-ی ئه‌كادێمیای شه‌هید ڕۆژین گه‌ودا ئێستا له كام ناوچه‌ی كوردستانن بۆ «هه‌ڵمه‌تی چاوه‌ڕوانكراو». به‌ڵام دیمه‌نی چالاكیی وره‌ی ٣٠ی حوزه‌یران كه ئه‌م ژنه گه‌نجانه به ڕه‌نجێكی گه‌وره سازیان كرد پێشكه‌شی ئێوه ده‌كه‌ین.
s.m