ئه‌نجامنامه‌ی كۆنگره‌ی یه‌كێتیی ژنانی سۆسیالیستی ئه‌ورووپا ڕاگه‌یه‌نرا
له كۆنگره‌ی یه‌كێتیی ژنانی سۆسیالیستی ئه‌ورووپادا، ده‌رباره‌ی كاری داهاتوویان بڕیاری گرینگ دران.
له كۆنگره‌ی یه‌كێتیی ژنانی سۆسیالیستی ئه‌ورووپادا، ده‌رباره‌ی كاری داهاتوویان بڕیاری گرینگ دران.
له پاریسی پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسا به به‌شداریی ئه‌ندامانی یه‌كێتیی ژنانی سۆسیالیستی ئه‌ورووپا (SKB) له ئه‌ڵمانیا، به‌لجیكا، هۆڵندا و به‌ریتانیا ڕۆژانی ٢٩-٣٠ی ئهیلوول\٧-٨ی ڕه‌زبه‌ر كۆنگره‌ی یه‌كێتییه‌كه به‌ڕێوه‌چوو. له كۆنگره‌كه‌دا له كه‌سایه‌تی شه‌ڤین سۆگوت گه‌ریلای پارتی ماركسیست لینینیستی توركیا (MLKP/FESK)دا یادی هه‌موو ئه‌و ژنانه كرایه‌وه كه له تێكۆشانی ئازادی‌دا ژیانیان له‌ده‌ستداوه.
یه‌كێتیی ژنانی سۆسیالیستی ئه‌ورووپا ئه‌نجامنامه‌ی پێنجه‌مین كۆنگره‌ی خۆی بڵاوكرده‌وه كه ئه‌مانه چه‌ند بڕیارێكی كۆنگره‌كه‌ن:
- ئێمه ده‌نگی خۆمان ده‌خه‌ینه پاڵ ده‌نگی دایكانی ئاشتی كه ماوه‌ی ٢٣ ساڵه به‌بێ وه‌ستان به‌دوای بێسهروشوێنهكانیاندا ده‌گه‌ڕێن و له به‌رانبه‌ر هه‌موو جۆرێكی هێرشه فاشیست و دیكتاتۆرییه‌كان به‌رخۆدان ده‌كه‌ن.
- به گوێره‌ی هه‌لومه‌رجی سه‌ربه‌خۆیی ژن، له به‌ره‌ی ژناندا له هه‌موو وه‌ڵاتان خاوه‌نداره‌تی له كه‌مپینی كۆنفیدراسیۆنی كۆچبه‌رانی بنده‌ست له ئه‌ورووپا ده‌كه‌ین كه دژ به هه‌موو جۆره‌كانی نه‌ژادپه‌رستی ڕاگه‌یه‌نراوه.
- پشتگیری له ڕێكخستنی شۆڕشی ژنانی ڕۆژاڤا له ئه‌ورووپا ده‌كه‌ین كه وه‌ك شۆڕشی خۆمان ده‌یبینین.
- چاودێری پڕۆسه‌ی ڕێكخستنی كۆنفیدراسیۆنی ژنانی ئه‌ورووپا ده‌كه‌ین و به‌شدار ده‌بین له هه‌نگاوه‌كانی.
- به‌شداری ده‌كه‌ین له كۆبوونه‌وه‌ی هیندستان كه تیایدا له ڕه‌هه‌ندی ئایدیۆلۆژییه‌وه گفتوگۆ ده‌رباره‌ی تێكۆشانی ئازادی ژن ده‌كرێت.
- گرووپه‌كانی خۆپاراستنی ژنان داده‌مه‌زرێنین و وه‌رزشی خۆپاراستن له هه‌موو شوێنێك بڵاوده‌كه‌ینه‌وه.
s.m