یه‌كێك له په‌رله‌مانتاره نوێیه‌كانی پارتی دیموكراتی گه‌لان - هه‌ده‌په ڕه‌زمیه تۆسوونه. تۆسوون له دژی هێرشه‌كانی قڕكردن كه ده‌وڵه‌تی توركیا له ساڵی ٢٠١٥ ده‌ستی پێكرد، ١٠٠ ڕۆژ به‌رخۆدانی كرد و له‌گه‌ڵ ٤ منداڵی خۆی له‌ژێر هێرشی تانك و تۆپدا له ناوچه‌كه مایه‌وه. ڕه‌مزیه یه‌كێكه له سمبوله‌كانی به‌رخۆدانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری له ناوچه‌ی سوور. ساڵی ١٩٨٠ له گوندی ته‌رملای خواروو له ناوچه‌ی ئه‌رخه‌نیی ئامه‌د له‌دایكبووه.
ڕه‌مزیه تۆسوون منداڵی خۆی به بینینی زوڵم و زۆرداری ده‌وڵه‌ت تێپه‌ڕاندووه. له ته‌مه‌نی ١٨ ساڵی هاوسه‌رگیری كردووه و ژیانی خۆی گواستووه‌ته‌وه بۆ گه‌ڕه‌كی فاتیح پاشای ناوچه‌ی سووری ئامه‌د. ماوه‌ی ٢٠ ساڵ له سوور ژیا. كاتێكی «قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ» ده‌ستیپێكرد، ماڵی خۆی جێنه‌هێشت و مایه‌وه.
ده‌وڵه‌ت ده‌ستی به‌سه‌ر منداڵه‌كانیدا گرت
ڕه‌مزیه تۆسوون نزیكه‌ی ٣ مانگ له ناوچه‌ی سوور له‌ژێر هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌ت مایه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی له ناوچه‌كه ده‌رچوو، له‌گه‌ڵ ٩ كه‌س به تۆمه‌تی «ئه‌ندامه‌تیی ڕێكخستن» و «هه‌وڵدان بۆ گۆڕینی سیسته‌می ده‌ستووری له ڕێی چه‌ك» له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌ی خۆی بێریتانی ته‌مه‌ن ١ ساڵ و ٥ مانگ ده‌ستگیركرا. ئه‌و كاته‌ی ده‌ستگیركرا، داواكاری گشتیی ئامه‌د به تۆمه‌تی «ئه‌ندامه‌تیی ڕێكخستن» دۆسیه‌ی لێپرسینه‌وه‌ی بۆ كچه یه‌ك ساڵییه‌كه‌ی و منداڵه‌كانی دیكه‌ی كرده‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی تۆسوون زیندانی كرا، ده‌وڵه‌ت ده‌ستی گرت به‌سه‌ر ٣ له منداڵه‌كانی. منداڵه‌كانی تۆسوون برانه شه‌ڵته‌رێكی به‌خێوكردن، دواتر به‌هۆی ناڕه‌زایی ڕای گشتی و داواكاری بنه‌ماڵه‌كه‌ی، منداڵه‌كان ڕاده‌ستی داپیره‌كه‌یان كرانه‌وه. هاوسه‌ری ڕه‌مزه تۆسوون كه له ناوچه‌ی سوور به لێدان ده‌ستگیركرا، هێشتا له زیندانه. تۆسوون كه ١٥ مانگ له زیندانی پیتی Eی ئامه‌د مایه‌وه، له ١٦ی ئایاری ٢٠١٧ به مه‌رجی پشكنینی دادی ئازاد كرا.
ده‌بێته ده‌نگی سوور
تۆسوون له كاتی به‌رخۆدانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریدا، ماڵه‌كه‌ی له ناوچه‌ی سوور له لایه‌ن هێزه‌كانی ده‌وڵه‌ت تێكدرا. دواتر له‌گه‌ڵ داپیره‌ی خۆی و منداڵه‌كانی له گوندی ته‌رملا خوارووی ئه‌رخه‌نی نیشته‌جێ بوو. ڕه‌مزیه تۆسوون كه سه‌ری له به‌رانبه‌ر فشاره‌كانی ده‌وڵه‌ت دانه‌نه‌واند، دوای ئه‌وه‌ی له زیندان ده‌ركه‌وت، به‌رده‌وامی به تێكۆشانی سیاسیی خۆیدا.
ئه‌و ژنه تێكۆشه‌ره له بینای هه‌ده‌په له شاره‌كه، وه‌ك ئاشپه‌ز كاری كرد. دواتر بۆ ئه‌وه‌ی ببێته ده‌نگی هه‌موو كه‌سی ناوچه‌ی سوور، له‌سه‌ر لیستی هه‌ده‌په خۆی كاندید كرد بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی توركیا. ڕه‌مزیه تۆسوون كه له ڕیزبه‌ندی ٤ی لیستی هه‌ده‌په له ئامه‌د كاندید كرابوو، سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا و له‌مه‌ودوا له په‌رله‌مان درێژه به تێكۆشانی خۆی ده‌دات.
s.m