ئەنجامنامەی یەکەمین کۆنگرەی بزووتنەوەی ئازادیى ژنانى ئێزیدخان بڵاوکرایەوە

بزووتنەوەى ئازادیى ژنانى ئێزیدخان (تاژێ - TAJÊ) لە ١٠ی ئەیلولدا یەکەمین کۆنگرەی خۆی لە شارۆچکەی خانەسووری شەنگال ئەنجامدا و دواتر ئەنجوومەنی (تاژێ – TAJÊ) ئەنجامنامەی کۆنگرەکەیان ئاشکرا کرد.

یەکەمین کۆنگرەی بزووتنەوەى ئازادیى ژنانى ئێزیدخان (تاژێ - TAJÊ) لە هۆڵی لالەش لە شارۆچکەی خانەسووری شەنگال بە دروشمی "ژنی ئێزدی ناسنامەی ڕەسەن و جەوهەری ژنی کوردە" و بە بەشداری ٣٥٠ ئەندام، نوێنەررانی تاژێ لە ڕۆژئاوای کوردستان و دەروەی وڵات و نوێنەری ژمارەیەکی زۆر لە ڕێکخستن و رێکخراوەکان ئەنجامدرا.

ئەنجامنامەی کۆنگرەکە بەم شێوەیەیە:

"٣٥٩ ئەندامی (تاژێ – TAJÊ) لە کانتۆنەکانی جزیر، عەفرین و کۆبانێ لە ڕۆژئاوای کوردستان، ئەوروپا، باشووری کوردستان و شەنگار بەشدارییان لە یەکەمین کۆنگرەدا کرد. ژنانی ئێزدی کۆنگرەکەیان پێشکەش بە ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان کرد و سڵاو و خۆشەویستییان پیشکەشکرد. گۆشەگیریی قۆرسی سەر کەسایەتیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان وەک گۆشەگیرییەک بۆ سەر ئیرادەی ژنانی ئازاد و ژنانی ئێزدی لەقەڵەمدرا و بڕیار لەسەر بەهێزکردنی تێکۆشانی ژنان لەسەر بناغەی فراوانکردنی رێکخستنی خۆسەری درا.

لە کۆنگرەکەدا، دۆخی سیاسی و بەتایبەتی هێرشی دژی ژنان و دایکانی لەچک سپی شەرمەزارکرا، کە فاشیزم هەوڵ دەدات دەسەڵاتە قڕکەرەکەی بەسەر ژناندا بسەپێنێت. ڕێ و ڕێبازی بەرخۆدان بە فراوانی تاوتوێکران. لەهەمانکاتدا بەرخۆدانی مێژوویی ژن و دایکان لە باکوور و تورکیا و مەخموور و باشوور و عەفرین و ڕۆژئاوای کوردستان و بە تایبەت لە شەنگال بەرزڕاگیرا. لە کۆنگرەکەدا پەیامی سۆزدار ئاڤێستا ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی کەجەکە و پەیامی کۆما ژنێن کوردستان پێشکەشکرا. لە پەیامەکاندا ڕۆڵی بزووتنەوەى ئازادیى ژنانى ئێزیدخان (تاژێ - TAJÊ) و خەبات و تێکۆشانی ژنانی ئێزدیدا وەک هیوایەک بۆ هەموو ژنانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان پێناسەکرا. هەروەها لە کەسایەتیی مام زەکیدا هەموو شەهیدانی ٧٣ فەرمان و ئازادیی گەلی کورد بەبیرهێنرانەوە و پەیمانی خاوەندارێتی لە شەهیدان دووپاتکرایەوە.

لە کۆنگرەکەدا بە فراوانی باس لە دۆخی ژنانی ئێزدی لە ڕووی ئابووری، کۆمەڵایەتی، رێکخستن، بیردۆزی و سیاسی کرا. ئاماژە بەوەدرا، لە ئەنجامی هەوڵ و خەباتی ٥ ساڵی دوای فەرماندا، سەڕەرای زەحمەتیەکان، ژنانی ئێزدی خەبات و هەوڵێکی زۆریان لەسەر بناغەی پاراستنی جەوهەری، زانابوونی جەوهەری و ڕێکخستبوون پێشکەشکردووە. بزووتنەوەى ئازادیى ژنانى ئێزیدخان (تاژێ - TAJÊ) لە سەر بناغەی پێکهێنانی ئەنجوومەن و کۆمین و پێشخستنی هەموو بەشەکانی ژیان خۆی رێکخستنکرد و بوو بە ناسنامەی ژنانی ئێزدی. بە ڕۆڵی پێشەنگایەتی وەک هێزی باوەڕ و ئاکتیڤکردنی یەکێتی ناوخۆیی و نەتەوەیی، هەموو ژنانی ئێزدی لەخۆگرت. (تەئاژەئێ – TAJÊ) لە دوو کاتی جیاوازدا دوو کۆنفرانسی ئەنجامدا و بە کۆنگرەکەشی بڕیاری گرنگیدا. هەروەها دەستنیشانکرا، لە کەسایەتی ژنان دە هەموو ڕێبازەکانی توندوتیژی تاقیدەکرێتەوە و لە لایەن بیری دەسەلاتداری پیاوی سەردەست توندوتیژییەکان ڕەوا نیشان دەدرێت و بڕیاردرا، هیچ ژنێکی ئێزدی بێ رێکخستن و بێ پاراستن نەمێنێتەوە و لەبەرئەوەش لە دژی فرەژنی، هاوسەرگیری لەتەمەنی بچووکدا، شیربایی، کوشتن و خۆکوشتن خەبات و تێکۆشانێکی گەورە پێویستە و خەباتێکی گەورە بەڕێوەببرێت. پێویستە تێکۆشانی ژنانی ئێزدی بەهێز بکرێت. تەئکید لەوەکرایەوە، کێشە کۆمەڵایەتییەکان لە چ ڕوویەک بێت جیاوازی نییە و وەکیەکن. بۆ ئەوەی هێزی چارەسەری زیاتر ببێت، بڕیاری گۆڕانکاری ڕادیکال لە ڕووی بیردۆزی، کۆمەڵایەتی و سیاسی لە رێگەی سمینار، کۆنفرانس و بەیەکەوەکارکردن و دامەزراندنی ئاکادیمیەکان درا. هەروەها بڕیاری گرنگ لەبارەی دیپلۆماسی ژنانی ئێزدی درا. وتووێژ لەسەر ئەوەکرا، پێویستە ژنانی ئێزدی لە ڕێگەی دیپلۆماسی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی  سیاسەتی گڵاو لە لەبەرامبەریان بەڕێوەدەبرێت، ئاشکرا بکەن و بە لە سەر ئەو رێبازە و بە هێزی جەوهەری خۆیان نوێنەرایەتی خۆیان بکەن. بە تەنها لە ڕێگەی ڕێکخستنی ژنانی ئێزدییەوە دەتوانرێت خۆبەڕێوەبەریى دیموکراتیکی شەنگال بەدیبهێنرێت.

لە بەردەوامی کۆنگرەکەدا ئاماژە بەوەدرا، ژنانی ئێزدی لە ژێر چەتری بزووتنەوەى ئازادیى ژنانى ئێزیدخان (تاژێ - TAJÊ)دا بۆ دادگاییکردنی چەتەکانی داعش و هاوکارەکانیان لە چوارچێوەی دادگایەکی نێودەوڵەتیدا، کار و خەباتی دیپلۆماسیی خۆیان بەردەوامی پێدەدەن و لە سەر بناغەی تۆڵەکردنەوەی فەرمانەکە پێویستە باجەکە بدرێت. لە کۆتایی کۆنگرەکەدا بڕیار لەسەر ژمارەیەک خاڵی گرنگ و گۆڕینی لۆگۆی بزووتنەوەى ئازادیى ژنانى ئێزیدخان (تاژێ - TAJÊ) درا و ئەنجوومەنێکی ناوەندی لە هەموو پارچەکان و دەروەی وڵات لە ٣١ کەس پێکهێنرا. کۆنگرە بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" و " بژی بەرخۆدانی شەنگال" بە سەرکەوتوویی کۆتایی پێهات.

ئەم بڕیارانەدران:

لە چوارچێوەی هەڵمەتی 'تۆش بۆ گۆڕانکاری و ئازادی ڕاپەڕە' بزووتنەوەى ئازادیى ژنانى ئێزیدخان (تاژێ - TAJÊ) ئەم بڕیارانەیدا.

بە فەلسەفەی ڕێبەر عەبدولا ئۆجالان خەباتی جۆراوجۆری ئەکادیمی، ڕێکخستن، کۆمەڵایەتی، ئابووری، پاراستن و سیاسی فراوان بکرێت و بۆ شکاندنی گۆشەگیری تێکۆشانێکی ڕادیکال بەڕێوەببرێت.

بۆ ئەوەی کۆمەڵگای ئێزدی بە پیشەنگایەتیی ژنان ببێتە کۆمەڵگایەکی ئەخلاق و سیاسی و خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی شەنگال مسۆگەر ببێت، فراوانکردنی بزووتنەوەى ئازادیى ژنانى ئێزیدخان (تاژێ - TAJÊ) لە سەر بناغەی دروستکردنی ئەنجوومەن و کۆمینەکان کاری سەرەکی بێت.

ئەو هەڤالانەی کە بۆ رزگارکردنی شەنگال لە چوار پارچەی کوردستان و شەنگال تێکۆشانیان کرد و شەهید بوون، وەک ئارمانج مێردین، گوڵچن ڕۆژهەڵات و ئەڤین دێرک وەک سیمبولی فیداکاری و پاراستنی کلتوری کۆنی کورد قبوڵ بکرێن.

لەدژی توندوتیژی دژی ژنان وەک فرەژنی، هاوسەرگیری لە تەمەنی بچووکدا، شیربایی، کوشتن و خۆکوشتن و گۆڕینی بیری دەسەڵاتداری پیاوانی سەردەست تێکۆشان بکرێت.

خەباتی دیپلۆماسی لە سەر بناغەی دروستکردنی بەرەیەکی هاوبەش لەگەڵ ژنانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کەمەنەتەوەکانی وەک عەرەب، شیعە، کریستیان، ئاشووری، کاکەیی، زەردەشتی، یارسان بەرەو پێشەوەببرێت.

بۆ ئەوەى فەرمانی ٧٣ وەک قڕکردنی ژنان قبوڵ بکرێت و ٣ی ئاب وەک ڕۆژی نێودەوڵەتی لەدژی قڕکردنی ژنان قبوڵ بکرێت، خەباتی دیپلۆماسی و یاسایی بەهێزبکرێت.

سکاڵاکانی دژی حکومەتەکانی وەک ئەڵمانیا کە لەبەرامبەر هاووڵاتییە چەتە داعشەکانیان بێدەنگن زیاتر چاودێری بکرێت. لەو چوارچێوەیەدا هەوڵبدرێت، چەتەکانی داعش و هاوکارەکانیان لە دادگایەکی نێودەوڵەتیدا دادگایی بکرێن و خەبات و کارکردن لەو پێناوەدا فراوانتر بکرێت.

لەدژی سیاسەسەتی پەنابەری، هەنگاوەکانی گەڕانەوەی وڵات بە ڕوحی سەفەربەری جێبەجێبکرێت.

بۆ ئەوەی ژنانی ئێزدی ناسنامەی ئابووری ڕاستەقینەی خۆیان و ئابووری کۆمینالی خۆیان وەک خەباتی هەرەوەزی و کۆپەراتیڤ بەدەستبهێنن کاربکرێت.

بۆ ڕزگارکرندی هەموو ژنان و منداڵانی بەدیلگیراو، بۆ ئەوەی ئازادی ئەوان و خاکی پیرۆز مسۆگەر ببێت، ناوەندی چارەسەریی دەروونی دروستبکرێن و هەوڵی چارەسەری بدرێت.

خەباتی زانستی و ڕۆناکبیری لەبارەی ژنی پێشەنگ وەک زەریفە ئۆسێ، دایێ زێرۆ، مەیان خاتون، ستیا نیسرا، ستیا ئەز و ستیا نەقشا بەڕیوەببرێن و لە ڕووی کلتور و هونەر و ڕاگەیاندن، کۆبوونەوە و پەروەردەوە هەوڵی بەرەوپێشبردنی ژنان بدرێت. بەرهەمی وەک کتێب چاپ بکرێن.

لەدژی سیاسەتی گوشار، کە لەلایەن سیستمی مۆدێڕنیتەی کاپیتالیستەوە لەسەر ژنان و گەنجانی ئێزدی لە ئەوروپا و لە هەموو کەمپەکانی پەنابەران لە باشووری کوردستان بەڕێوەدەبرێت، هەنگاو بۆ پێکهێنانی رێکخستنێکی خۆبەڕێوەبەریی ژنان و گەنجانی ئێزدی بنرێت. بۆ ئەوەی ژنانی گەنجی ئێزدی لەسەر بناغەی نرخە ئایینی و کلتوری و ناسنامەی خۆیان ببن بە خاوەنی ئیرادە و لە ڕووی سیاسی، کۆمەڵایەتی، پاراستن، پەروەردە و کلتور و هونەر و وەرزشەوە پەرە بە توانەکانیان بدرێت.

ژ.ت