ئەنجومەنی ژنانی هەدەپە: ٢٥ی تشرینی دووەم لە گۆڕەپان دەبین

ئەنجومەنی ژنانی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) ڕایگەیاند، لەدژی دەستگیرکردن و داگیرکەری و لەدژی دوژمنایەتی ئاکەپە/مەهەپە بەرامبەر ژنان ٢٥ی تشرینی دووەم لە گۆڕەپان دەبن.

ئەنجومەنی ژنانی هەدەپە لەبارەی ٢٥ی تشرینی دووەم ڕۆژی پشتگیری و تێکۆشانی نێونەتەوەیی لە دژی توندوتیژی بەرامبەر ژنان ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

ئەنجومەنی ژنانی هەدەپە ڕایگەیاند، پێویستە کۆتایی بە سیاسەتی داگیرکەرن و شەر، توندوتیژی سەر ژنان و ئیدارەی گەلان بهێنرێت.

هەروەها باسی ئەوەکرا، هەموو ڕۆژێک هێرش لەدژی دەستکەوتەکانی ئێمە و گەلەکەمان، ئازادی ژیانی ئێمە هەبوونمان لە ناو کۆمەڵگادا زیاتر دەبێت. دەسەڵاتداری تاکەکەسی ئاکەپە/مەهەپە بە شێوەیەکی ئاشکرا هێرش دەکاتە سەر تێکۆشانی ژیان و ئازادی ژنان.

ئێمە بانگ لە هەموو ژنان دەکەین لەدژی دەسەڵاتداری زوڵم و عەقلیەتی تاکەکەسی لەدژی سیاسەتی دەستگیرکردن و داگیرکردن لەدژی دوژمنایەتی ئاکەپە/مەهەپە، لە ٢٥ی تشرینی دووەم بۆ رۆژی پشتگیری و تێکۆشان نێودەوڵەتی لەدژی توندوتیژی سەر ژنان لە گۆڕەپانەکاندا بن.

ف.ق