ئەو ژنانەی ئاوێتەى سروشت بوون بەردەوامن لە بەرهەمهێنان

ژنان لە وەرزی هاویندا لە پارێزگای وان میوەى باخ و باخچەکانیان وشک دەکەن و هەڵیاندەگرن بۆ زستان.

ئەو ژنانەى لە وان لەگەڵ سروشتدا دەژین لە بەرهەمهێنان بەردەوامن. لە ناوەندی شاری وان لەو باخچانەدا کە ژمارەشیان کەمیکردووە و بەر و میوەى جۆراجۆر دەگرن، میوەکانیان کۆدەکەنەوە و لەو رێگەیەوە بژێویی خێزانەکانیانی پێ دابین دەکەن. ژنانی وان لە دواى لێکردنەوە و کۆکردنەوەى میوەى درەختەکان دەست دەکەن بە وشککردنیان و بۆ زستان و ئەو میوە زیادانەشی کە دەمێنێتەوە، دەیفرۆشن و بەو شێوەیە بە ڕەنجی خۆیان لە ماڵەکانیاندا، بژێوی ژیانیان دابین دەکەن.

سەردەمانێک شاری وان بە سەوزای و باخی میوەکانی ناوبانگی دەرکردبوو. خەڵکی شاری وان خۆیان هەموو سەوزایی و میوەکانیان بەرهەم دەهێنن. ژنانی شاری وان بەشێک لە بەرهەمی زیادەی میوەی درەختەکانیان بۆ خۆیان لێدەکەنەوە و بەشێکیشی دەدەن بە خزم و کەسوکاریان.

ئاکەپە دەستی بەسەر شارەکەدا گرتووە و کردوویەتی بە پارچەیەک کۆنکرێت

مێژووی باخ و باخچەکانی شاری وان بۆ زیاتر لە ٣ هەزار ساڵ دەگەڕێتەوە. ئەو مێژووە مێژووی سەردەمی ئورارتووەکانە. ئورارتووەکان بەو باخانەی دروستیان کردبوون و ڕواندبوونیان، لە جیهاندا وەک کاری نمونەیى دەنگیان دابوویەوە.

ساردووری کوڕی ئارگیشتی پاشا ئورارتوو لەسەر بەردێکی گەورە نووسیبووی "من ساردووری، کوڕی ئارگیشتی، من باخێک بە ئەندازەی بە بەرزی و گەورەیى خوداوەند خالدی دروست دەکەم. هەرکەس ناوی ئەم باخە بگۆڕێت، یان لە بەرهەمەکەی بدزێت، خوداوەندەکان خالدی، تەیشیبا، شیڤینی و هەموو خوداوەندەکانی تر لەژێر ئەم خۆرەدا لەناویان دەبەن".

ئەو شارە کە بە باخ و باخچەکانی لە جیهاندا بوو بوو بە نموونە ئێستا بە سیاسەتەکانی ئاکەپە بووە بە شارێکی کۆنکرێتی.

ژنان میوەی زستانە دەفرۆشن

هەموو باخ و باخچە و پارکەکانی شاری وان کە خەڵکی ئەو شارە پێی ئارام دەبنەوە، لە ناو براون و لە شوێنیاندا بینای فەرمیی دەوڵەت دروست کراوە. کۆمپانیاکانی نزیک لە ئاکەپە، شاری وانیان کردووەتە گۆڕەپانی بیناسازی. لە ماوەى ٢ ساڵی رابردوودا شاری وان بە دەستی ئاکەپە و قەیومەکانی بووە بە شاری چیمەنتۆ و کۆنکرێت. لەناو ئەو چیمەنتۆ و بینایانەدا، ژمارەی باخ و باخچەکان کەمیان کردووە. لەو شوێنانە ئەگەرچی کەمیشیکردبێت، بەڵام هێشتا دارودروختی میوەی تێدا ماوە.

ژنانی وان، میوەکانی هاوین کۆدەکەنەوە و بۆ زستانی وشک دەکەنەوە. بەتایبەتی قەیسی کۆدەکەنەوە و وشکی دەکەنەوە. پاش ئەوەی قەیسییەکە هەفتەیەک لەبەر هەتاوی گەرمدا دەمێنێتەوە وشک دەبێتەوە. پاشان ژنان ئەو بەرهەمانە کۆدەکەنەوە و دەیانخەنە ناو کیسەوە. بەشێک لە بەرهەمی ئەو قەیسیانە لە هاویندا دەخورێت و بەشێکی تریشی وشک دەکرێتەوە و زستان دەفرۆشرێت. قەیسیی وشککراو لە زستاندا بە وشکی لەگەڵ چا دا دەخورێت. هەروەها خۆشاو، شیرینى و مرەبای قەیسیى لەو قەیسە وشککراوەکان دروست دەکەن.

ر.م