بزووتنەوەى یەکگرتووی ژنانى شۆڕشگێڕ: بە دڵنیاییەوە تێکۆشانی ئازادیى ژن لە رۆزاوە بۆ ساکینە سەردەکەوێت

بزووتنەوەى یەکگرتووی ژنانى شۆڕشگێڕ (کەبەدەهە - KBDH) بە بۆنەى ١٠٠هەمین ساڵیادی کوژرانى رۆزا لوکسەمبورگ و کارڵ لیبکنێخت-ەوە راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە.

لە راگەیاندراوەکەى کەبەدەهە دا هاتووە، لە کەسایەتیى رۆزا لوکسەمبورگ و کاڵ لیبکنخێت، ساکینە جانسز و سێڤێ دەمیر دا یادی  شەهیدانى بزووتنەوەى ئازادیى ژن بە رێزی و بەرزی رادەگرین.

دەستەى بەڕێوەبەریى گشتیى بزووتنەوەى یەکگرتووی ژنانى شۆڕشگێڕ رایگەیاند، رۆزا لوکسەمبورگ و ساکینە جانسز ٢ شۆرشگێڕن، کە ژیانى خۆیان بۆ دۆزی رزگاریى ژنان، رزگاریى گەلان و مرۆڤایەتى بەخت کردووە.

راشیگەیاندووە "ئەو ٢ ژنە بوێرە لە مانگی کانوونی دووەم / بەفرانبار (مانگی یەکەمی ساڵدا) نامەردانە کوژران. هاوڕێ ساکینە جانسز ژنێکى کورد و قارەمان بوو، کە ژیانى هەموو کات بە تێکۆشان تێپەڕیوە. یەکێک لە پێشەنگەکانى تێکۆشانی ئازادیى ژنانى کورد بوو. لە دژی سیاسەتى داگیرکەری، فاشیزم و زایەندپەرستی بووە و بووە بە یەکێک لە پێشەنگەکانى تێکۆشان. لە ساڵانى کودەتا فاشیستییەکەى ١٢ی ئەیلول دا لە زیندانى ئامەد لە دژی سیاسەتی بێ کەسایەتیکردن و تێکشاندنى کەسایەتى و چۆک پێ دادان، بووە یەکێک لە سیمبول و هێماکانى بەرخودانى زیندانیانى کورد. فەلسەفەى ژیان و چالاکییەکانى ئاوێتەى یەکتر کرد. بەهۆی ئەو تێکۆشانە بێ هاوتاکەیەوە دوژمن لە پیلانگێڕییەکدا تیرۆری کرد.

ئێستا ئیتر ئەوە روون بووەتەوە، کە دەوڵەتى تورکی داگیرکەر ئەو کۆمەڵکوژی و تیرۆرەی لە رێگەى هاوکاریى نێوان میت و دەزگاى هەواڵگریى فەرەنساوە ئەنجامداوە. ئەو کۆمەڵکوژییە، کە لە ناوەندی پاریس روویدا، تێکۆشانی ئازادیى گەلی کورد و بەرخودانى ژنانی کوردی کردە ئامانج".

لە راگەیاندراوەکەدا باسی ئەوەشیکراوە، رۆزا لوکسەمبورگ ١٠٠ ساڵ لەوە پێش و لە ١٥ی کانوونی دووەمی ١٩١٩ / ٢٤ی بەفرانبار لەگەڵ کارڵ لیبکنێختی هاوڕێی دا لە لایەن هێزە خائینەکانى ئەڵمانیاوە کوژرا.

کەبەدەهە راشیگەیاندووە، رۆزا لوکسەمبورگ یەکێک لە ژنە کۆمۆنیستە پێشەنگەکانی تێکۆشانی ئازادی و سۆسیالیزم بوو. "ئەو دڵی خۆی بە بڕوا و بەرخودان پێشکەشی تێکۆشانی سۆسیالیزم و گەلانی رەنجدەری ئەڵمانیا کرد، کە خاوەنی رۆحێکى بەهێزی ئینتەرناسیۆنالیست بوو".

لە بەردەوامیى راگەیاندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، رۆزا لوکسەمبورگ ترسی خستبووە دڵی بۆرجوازیى ئەڵمانیا، کە لە ئەو بۆرجوازییە لە سەرەمەرگدا بوو. رۆزا لەو سەردەمە تاریک دا بڕوای بەوە هەبوو، کە سۆسیالیزم سەر دەکەوێت.

ئەوەش خراوەتەڕوو "ئەوانەى رۆزایان کوشت، هەر وک دوێنی، ئەمڕۆش هەڵەیەکى گەورەیان کرد. دۆزی سۆسیالیزم و ئازادی کە ئەوان لە پێناویدا گیانى خۆیان بەخت کرد، زۆر سەرکەوتن و شکستى بینیوە، بەڵام هەرگیز ئەو تێکۆشانە کۆتایى پێنەهاتووە.

 لە ئەوروپا تاوەکو رۆژهەڵاتى ناوەڕاست، لە ئەفریقا تاوەکو ئەمریکا، بندەستان، رەنجدەران و ژنان لە دژی سیاسەتى کاپیتالیزم خۆڕاگری دەکەن، چونکە ئەو سیاسەتانە بوونەتە هۆی هەژاری، برسێتى، توندوتیژیی کۆمەڵایەتى و زایەندپەرستی. شۆڕشی ئێمەى ژن لە رۆژئاوا، لە لەم ساڵانەدا دەستکەوتەکانى گەورە دەکات و دەستکەوتى گەورەش بەدەست دەهێنێت و خۆیشی لە دژی دوژمنانى شۆڕش بەهێز دەکات و خۆی دەپارێزت و داکۆکی لە خۆی دەکات".

لە کۆتایى راگەیاندراوەکەى بزووتنەوەى یەکگرتووی ژنانى شۆڕشگێڕ (کەبەدەهە - KBDH) ئەوەش هاتووە "لە ئەڵمانیای ساڵی ١٩١٩ تاوەکو پاریسی ٢٠١٣... ئەگەریش ناوەکانیان و نەتەوەکانیان جیا بێت، ئەو بکوژانەى کە ئەو کوشتارانە دەکەن، بە هیچ شێوەیەک نەگۆڕدراون. پووچکردنەوەى پلانەکانى بۆرجوازی بە تێکۆشانی ئازادیمان لەسەر بنەمای یەکگرتنى تێکۆشان بەدی دێت. لێپرسینەوە لە کاپیتالیست، کە دەستی چووەتە خوێنى نەمرەکانمانەوە، مەگەر تەنها بە گەورەترکردن و فراوانکردنى دۆزی سۆسیالیزم بەدی بێت. ئێمە خاوەنداری لە یاد و تێکۆشانی نەمرەکانمان دەکەینەوە و تێکۆشانی سۆسیالیستیمان گەورە و بەرفراوان دەکەین".

ر.م