بڕیاری زیندانی كردنی مولكیه بیرتانه درا
سیاسه‌تمه‌داری كورد مولكیه بیرتانه كه ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ڕابردوو له ئامه‌د ده‌ستگیر كرا، ئه‌مڕۆ له لایه‌ن دادگه‌وه بڕیاری زیندانی كردنی بۆ ده‌ركرا.
سیاسه‌تمه‌داری كورد مولكیه بیرتانه كه ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ڕابردوو له ئامه‌د ده‌ستگیر كرا، ئه‌مڕۆ له لایه‌ن دادگه‌وه بڕیاری زیندانی كردنی بۆ ده‌ركرا.
ڕۆژی ٢٦ی تشرینی دووه‌م\ ٥ی سه‌رماوه‌ز پۆلیسی توركیا له شاری ئامه‌د هه‌ڵیكوتایه سه‌ر ماڵه‌كه‌ی و مولكیه بیرتانه په‌رله‌مانتاری پێشووی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) و ئه‌ندامی دیوانی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیك (كه‌جه‌ده)ی ده‌ستگیر كرد.
مولكیه بیرتانه گواسترایه‌وه بۆ شاری قه‌رس و پاش ئیفاده دانی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایش ڕه‌وانه‌ی دادگه‌ی قه‌رس كرا. دوای ئیفاده دان له دادگه، بیرتانه به تۆمه‌تی «ئه‌ندامه‌تیی ڕێكخستن» بڕیاری زیندانی كردنی بۆ ده‌ركرا.
هه‌روه‌ها نه‌جده‌ت كاراداغ و توونجه‌ر عومه‌ر ئۆغووللاری كه له‌گه‌ڵ بیرتانه ده‌ستگیر كرابوون به هه‌مان تۆمه‌ت زیندانی كران. ٢ كه‌سی دیكه‌ش پاش ئیفاده دان له دادگه ئازاد كران.
s.m