"بەرخودانی لەچک سپییەکان قاوغی فاشیزمی شکاند"

ژمارەی حوزەیرانی گۆڤاری ژنان بە ناوی 'نەوای ژن' بڵاوکرایەوە.

ژمارەی ١٧ی گۆڤارەکە بە ناونیشانی 'بەرخودانی لەچک سپییەکان قاوغی فاشیزمی شکاند' چاپ کرا و قورسایی خستووەتە سەر بەرخودانی مانگی رابردووی دایکانی زیندانییەکان.

رۆژنامەنووس و نووسەر دەنیز بیلگەن، کەلتووری دایکایەتی و بەرخودنی لەچک سپییەکان، کە گۆڕا بۆ بزووتنەوەیەک و دەرەنجامە سیاسییەکانی ئەو بەرخودانەی شیکارکردووە.

بیلگەن ئاماژە بەوە دەکات کە کەلتوری دایکایەتی لە کوردستان نوێنەرایەتی راستیی دەکات.

'چارچەل ئەنگیزەک'یش هەمان بابەتی شیکارکردووە و ئاماژەی بەوە کرد، فەلسەفە و بەهای مرۆیی ئەم سەردەمە هەزار ساڵ لەمەوبەر لەلایەن دایکانەوە دۆزرایەوە.

 ئەنگیزەک باسی لەوەشکردووە، کە جەهالەت و نەزانی جارێکی دیکە لەناو دەوڵەت دا زیندوو بووەتەوە.

منەوەر عەزیزئۆغلوو لە بابەتەکەیدا، سەرنج رادەکێشێتە سەر دامەزاروەکانی دەوڵەت کە گۆڕاون بۆ میکانزمێکی تووندوتیژی.

زەریا گوڵ لەبارەی زەینەب کناجی و سەما یوجە، کە لە سیمبۆلەکانی بزووتنەوەی ژنی کوردن شیکردنەوەیەکی ئامادە کردووە. لە نووسینەکەدا کناجی و یوجە وەکو پێشەنگانی شۆڕشی سەدەی ٢١ پێناسە کراون.

هۆکار و ئەنجامەکانی دادۆشین و چەوساندنەوەی منداڵان لە تورکیا و ئەو توندوتیژیەی بەرامبەریان دەکرێت، لەلایەن چالاکوانی ژن سارا ئاکتاشەوە هەڵسەنگێندراوە.

رۆژدا یلدرم، لە مێژوو و کولتوری کۆمەڵگەی سوودانی کۆڵیوەتەوە، کە ئەو کۆمەڵگەیە بەو دواییانە بەهۆی راپەڕینی گەلی سودانەوە بووە رۆژەڤی جیهان.

دلار دیریک، لەبارەی ژنانی هیندسان لێکۆڵینەوەیەکی فراوانی کردووە.

رۆهشان بۆزان لەبارەی تێڕوانینی رێبازی ژنۆلۆژی لە گرتووخانەی گەبزەوە لیکۆلینەوەیەکی ئامادە کردووە.

لە لاپەڕەی ژیانی کۆمەڵگەدا، نووسینێکی بیرەوەری بەناونیشانی 'دیدار لەگەڵ سەرکەوتن'ی نوژیان زەل بڵاوکراوەتەوە.

لە لاپەڕە کوردییەکاندا وتارەکانی بێری بەهار بەناونیشانی "سەرچاوەکانی ئەدەبی نووسین و ئەدەبی زارەکی" لە دواین ژمارەى گۆڤاری نەواى ژن دا بڵاوکردووەتەوە.

 رووکەن ئەحمەد بەناونیشانی "حەقیقەت، یەکسانی و ئەو ژیانەی، کە بە دەستی ژن دەهۆندرێتەوە" بابەتێکى بڵاوکردووەتەوە.

رۆزا مێردین-یش بەناونیشانی "کەسانی تەمەن بچووک و چیرۆکی مەزن" ' بابەتێکى لە گۆڤارەکەدا بڵاوکردووەتەوە.

ر.م