بەردەوامی دیاردەی خۆکوژی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

لە گوندی وزمانی سەربە ناوچەی خۆرخۆرەی شاری سەقزی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ژنێک لە ڕێگەی خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.

 

بە پێی هەواڵێک کە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بڵاوی کردووەتەوە ڕۆژی ۱۳ی گەلاوێژی/٤ئاب ژنێک بەناوی ئاراستە موحەمەدپور لە گوندی وزمان ناوچەی خوخوڕە-ی سەربەشاری سەقز لەڕێگەی خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە.

بە پێی ئەوزانیارییانەی کە لە کەسە نزیکەکانی ئاراستە وەرگیراوە هۆکاری خۆکوژی ئاراستە کێشەی بنەماڵەیی بووە و ناوبراو لە ناو باخێکدا خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بەژیانی خۆی هێناو.

ک-ش