ته‌ڤگه‌ری ژنانی كورد له ئه‌ورووپا ده‌رباره‌ی شه‌نگال بانگه‌وازی ئاراسته‌ی ژنان كرد
ته‌ڤگه‌ری ژنانی کورد لە ئەورووپا (TJK-E) بە بۆنەی ساڵیادی كۆمه‌ڵكوژیی ٣ی ئابی ٢٠١٤ی شه‌نگال، لە سه‌رانسه‌ری ئه‌ورووپا چالاکی ساز ده‌كات.
ته‌ڤگه‌ری ژنانی کورد لە ئەورووپا (TJK-E) بە بۆنەی ساڵیادی كۆمه‌ڵكوژیی ٣ی ئابی ٢٠١٤ی شه‌نگال، لە سه‌رانسه‌ری ئه‌ورووپا چالاکی ساز ده‌كات.
چالاكییه سه‌رتاسه‌رییه‌كه بە درووشمی «ئازادیی ژنانی شەنگال، ئازادیی مرۆڤایەتییە» بە پێشەنگایەتی ته‌ڤگه‌ری ژنان بەڕێوە دەچێت. هەمان رۆژ کاتژمێر ١٨ بۆ یادکردنەوەی ئەو کەسانەی کە لە کۆمەڵکوژییەکەدا کوژراون، مه‌ڕاسیمی خوله‌كێك رێزلێنان ساز ده‌كرێت.
ته‌ڤگه‌ری ژنانی کورد لە ئەورووپا (TJK-E) ده‌رباره‌ی ئەو بابەتە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و سەرنجی خستە سەر هێرشه‌كانی قڕكردن كه ٤ ساڵ به‌ر له ئێستا ئه‌نجامدراون. تهژهكهی ئه‌ورووپا ڕایگه‌یاند: «٣ی ئابی ٢٠١٤ چەتەکانی داعش به به‌رچاوی تەواوی جیهان هێرشیان کردە سەر کۆمەڵگه‌ی ئێزدیی شەنگال و کۆمەڵکوژییەکی گەورەیان ئەنجام دا. ئامانجی هێرشەکە کۆتاییهێنان بە باوەڕی ئێزدیی دێرین بوو. بەهۆی ئەوەشەوە بە شێوه‌یه‌كی ڕێكخراو هێرش کرایە سەر ژنانی ئێزدی. ئه‌وه‌ی كه كرا له هه‌مان كاتدا قڕكردنی ژن بوو. چەتەکانی داعش زیاتر لە ٣ هەزار ئێزدییان کوشت کە زۆربەیان ژن و منداڵ بوون. دەیان هەزار کەس ناچار بوون واری خۆیان جێبهێڵن. به‌شێك له‌وانه‌ی ڕوویان لە چیاکان كرد، بە تایبەتی منداڵان بەهۆی تینووبوون و برسیبوون گیانیان له‌ده‌ستدا. ٥ هەزار ژن و منداڵ لە لایەن چەتەکانی داعش بەدیل گیران، ئەشکەنجە كران و ده‌ستدرێژییان كرایه سەر. وەکو کۆیلەکان لە بازارەکان فرۆشران. تا ئێستاش چاره‌نووسی هەزاران کەس كه له ژێر دەستی چەتەکانی داعش دیلن، نادیاره.»
تهژهكهی ئه‌ورووپا بەبیری هێنایەوە كه ئەو هێرشە لە لایەن نەتەوە یه‌كگرتووه‌كان وەک كۆمه‌ڵكوژی ناسێندراوه، لە مێژووی کۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی-شدا فەرمانی ٧٤ی پێده‌ڵێن.
«فەرمانی ٧٤ هاوشێوه‌ی ئەوانەی پێش خۆیان بە خوێن لە لاپه‌ڕه‌كانی مێژوودا نووسرا. ژن و منداڵ و کۆچبەران ڕووبه‌ڕووی ئەو کارەساتەوە گه‌وره‌یه بوونه‌وه. کۆمەڵگه‌ی ئێزیدی پاش ئەو كۆمه‌ڵكوژییه، بۆی ده‌ركه‌وت کە خۆبەڕێوەبردن و خۆپاراستن بۆ پارێزگاری کردن لە خۆیان و باوه‌ڕیان چەندە گرنگ و پێویستە. بە پێشەنگایەتی ژنان، بۆ یه‌كه‌م جار لە شەنگال خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی دیموکراتی ڕاگەیه‌ندرا.»
ته‌ڤگه‌ری ژنانی کورد لە ئەورووپا لە بەردەوامی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به مەترسییەکی گەورەی قڕکردنی ژنان لە تەواوی جیهان کردووه و ڕایگه‌یاندووه: «لە چوار لای جیهان ژنان بە هۆی زایهندیانهوه ده‌كرێنه ئامانج و بەشێوه‌یه‌كی دڕندانه دەکوژرێن. ده‌ستدرێژیی جه‌سته‌یی و ده‌روونی و ئابووری له به‌رانبه‌ر ژنان ده‌كرێت و به‌رده‌وامه. ئەوانەی کە ئەو تاوانانە دەکەن، به‌داخه‌وه سزا نادرێن. هاوشێوه‌ی هێرشه‌كانی قڕکردن، قرکردنی ژنانیش لە ئاستی نەتەوەیی و نێونه‌ته‌وه‌ییدا بێ سزا دەمێنێتەوە.»
هه‌ر له ڕاگهیهندراوهكهدا تهژهكهی ئه‌ورووپا داوای لە ژنانی هەر چوار لای جیهان کرد كه رۆژی ٣ی ئاب وەک «رۆژی قڕکردنی ژنان و چالاکیی نێونه‌ته‌وه‌یی له دژی قڕكردن» په‌سه‌ند بكه‌ن.
«لە رۆژی٣ی ئابی ٢٠١٨ لە هەموو لایه‌كی جیهان بە پێشەنگایەتیی ته‌ڤگه‌ری ژنان بە درووشمی [ئازادیی ژنانی شەنگال، ئازادیی مرۆڤایەتییە] چالاکی بەڕێوە ده‌چن. کاتژمێر ١٨ی هه‌مان ڕۆژ مه‌ڕاسیمی خوله‌كێك ڕێزگرتن بۆ ئەو کەسانەی کە کوژراون، سازده‌كرێت.»
لە كۆتایی ڕاگهیهندراوهكهدا هاتووه: داوا لە هەموو مرۆڤه شۆڕشگێڕه و دیموكراته‌كان به‌تایبه‌ت ژنه ڕێكخراوه‌كانی ئه‌ورووپا و هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان ده‌كه‌ین، بەشداری لەو چالاکییانەدا بکەن.
s.m