«تێكۆشانی ژنانی ئێران له‌ژێر چه‌ترێكدا سه‌رده‌كه‌وێت»
ئه‌ندامی كۆردیناسیۆنی كهژار په‌یمان ڤیان سه‌رنجی خسته سه‌ر هۆكاره‌كان و ڕێی چاره‌سه‌ریی قه‌یرانی ئێران.
ئه‌ندامی كۆردیناسیۆنی كهژار په‌یمان ڤیان سه‌رنجی خسته سه‌ر هۆكاره‌كان و ڕێی چاره‌سه‌ریی قه‌یرانی ئێران.
په‌یمان ڤیان ئه‌ندامی كۆردیناسیۆنی كۆمه‌ڵگه‌ی ژنانی ئازادی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان - كهژار له گوتارێكدا سه‌رنجی خستووه‌ته سه‌ر نه‌خشه‌ڕێی چاره‌سه‌ریی كێشه‌ی ژن له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران كه له ڕۆژانی ڕابردوو له لایه‌ن كهژار بڵاوكرایه‌وه.
په‌یمان ڤیان كێشه‌كانی ژنانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێرانی ده‌ستنیشان كردووه و نووسیویه‌تی: «هه‌تا كێشه‌ی ژن چاره‌سه‌ر نه‌بێت، قه‌یرانی ئێرانیش چاره‌سه‌ر نابێت.» په‌یمان بانگی هه‌موو ژنانی كرد كه له‌ژێر یه‌ك چه‌تردا كۆببنه‌وه.
له گوتاره‌كه‌ی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی كۆردیناسیۆنی كهژاردا هاتووه، «ئه‌و قه‌یرانه‌ی كه ڕووبه‌ڕووی ڕژێمی ئێران بووه‌ته‌وه، كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌موو به‌شه‌كانی كۆمه‌ڵگه كردووه. گه‌لانی ئێران هه‌میشه ده‌بنه قوربانیی سیاسه‌تی ڕژێمی یه‌ك ڕه‌نگ. له ماوه‌ی ٤٠ ساڵدا هه‌میشه گه‌لان ناڕهزایهیهتیی خۆیان له دژی ڕژێمی دیكتاتۆر پیشانداوه و باجی گه‌وره‌یان داوه، به‌ڵام هه‌میشه ڕژێم هه‌وڵی داوه به زه‌خت، ئه‌شكه‌نجه و له‌سێداره‌دان گه‌لان بێ ده‌نگ بكات و به سیاسه‌تی ته‌نكی خۆی به ڕیفۆرم ته‌مه‌نی خۆی درێژ بكاته‌وه.»
«ڕژێمیش باش ده‌زانێت ئیدی سیاسه‌تی له‌ناوبردن به هه‌موو شێوه‌كانی ئاشكرا بووه. ئیدی ده‌سه‌ڵات نا، به‌ڵكوو گه‌لان كه هه‌موو ڕۆژێك زه‌خت و زۆرداری ڕژێم ده‌بینن چاره‌نووسی ئێرانێكی دیموكراتی دیاری ده‌كه‌ن. ئیدی ده‌سه‌ڵات نا، به‌ڵكوو شه‌قام قسه ده‌كات. گه‌لان كه چه‌ندین ساڵه بێ ده‌نگ ده‌كرێن، ئیدی هیچ شتێكیان نه‌ماوه له‌ده‌ستی بده‌ن، قوربانیدانیان خستووه‌ته به‌رچاویان و له‌پێناو مافی سرووشتیی خۆیان تێده‌كۆشن. به‌شێكی زۆری ژنانی ئێرانیش بوونه‌ته قوربانی ئه‌م زیهنیه‌ته‌ی ده‌سه‌ڵاتداره‌تی. ژنان هه‌میشه پێشه‌نگایه‌تییان كردووه و قوربانییان داوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه بێ ماف ماوه‌ته‌وه و به ناوی ئایین و مه‌زهه‌ب زیندانی كراوه و له هه‌موو مافه سرووشتییه‌كانی بێ به‌ش كراوه، ژنه.»
ڤیان په‌یمان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه له كاتی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران‌دا سه‌ره‌تا ژنان ڕژاونه‌ته كۆڵانه‌كان و له به‌رانبه‌ر قانوونه پیاوسالاره‌كانی شۆڕشی ئێران وه‌ستاونه‌ته‌وه.
«یه‌كه‌مین هه‌نگاویان دانانی قانوونی په‌چه‌ی ڕه‌ش بوو كه به‌م شێوه‌یه فیكر و ڕامانه‌كانی ژنان گه‌مارۆ بده‌ن و له خزمه‌تی زیهنیه‌تی باوكسالار به‌كاریان بێنن. ئایینیان كرده ئامرازێكی سه‌ره‌كیی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی كه دژی ژن به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن. هه‌موو بواره‌كانی ژیانیان بۆ ژنان ته‌نگ كرده‌وه. نه‌یانهێشت كه ژن له هونه‌ر و وه‌رزشدا هه‌بن، نه‌یانهێشت كه به‌ئاسووده‌یی بتوانن جلوبه‌رگی خۆیان له‌به‌ر بكه‌ن. له بواره‌كانی ئابووری دوورخرانه‌وه و به گوناهیان هه‌ژمار كرد و هه‌وڵیان دا ئه‌م زیهنیه‌ته وه‌ك كولتوور به كۆمه‌ڵگه‌كان به‌په‌سه‌ندكردن بده‌ن.»
په‌یمان ڤیان له درێژه‌ی گوتاره‌كه‌یدا زیاتر تیشك ده‌خاته سه‌ر ئه‌و ڕێكارانه‌ی ڕژێمی ئێران دژی ژنان گرتوونییه‌ته‌به‌ر و ده‌ستنیشانی كردووه، «چوونه ده‌ره‌وه له‌م سنوورانه وه‌ك بێ ئه‌خلاقی دانرا و سزای تووند بۆ ژنان بڕایه‌وه. به‌ڵام له ڕاستیدا به ناوی ئه‌خلاق، بێ ئه‌خلاقی پێشخرا، به ناوی پاراستنی وه‌ڵات مرۆڤیان كرده سیخووڕ و له دژی یه‌كتر به‌كاریان هێنان. شۆڕش بوو به دژی شۆڕش و بوو به جانه‌وه‌رێك كه له هه‌موو بوارێكدا هێرشی كرده سه‌ر ئیراده‌ی ژن. سه‌ره‌تا ژنیان به ئامانج گرت، دواتر نه‌ته‌وه، زمان و باوه‌ڕییه‌كان كرانه ئامانج و به ناوی مه‌زهه‌بی شیعه‌ی یه‌ك ڕه‌نگ و یه‌ك زمان هه‌موویان به‌ند كران.»
«له‌به‌رئه‌وه گه‌لانی ئێران خاوه‌نی ئه‌و ئه‌زموونه‌ن كه ئایا [شۆڕش بۆ كێ بكه‌ن، چ خزمه‌تێك به گه‌لان ده‌كات یان چ دژی ئه‌وان ئه‌نجام ده‌دات.] به تایبه‌تی ژنان كه له هه‌موو به‌شه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌دا بێ به‌ش كراون و هه‌تا ئێستا ئه‌و دۆخه قووڵتر ده‌بێته‌وه، به زانایی و هۆشمه‌ندانه جموجۆڵ ده‌كه‌ن. له‌م پڕۆسه‌یه‌دا كه ئێرانی پێدا تێده‌په‌ڕێت، پێویسته ژنان زیاتر به پلان و به‌رنامه‌ی خۆیان، خۆی ڕێكخه‌ن و به یه‌كده‌نگی و یهكهێزی تێبكۆشن.»
ئه‌ندامی كۆردیناسیۆنی كهژار په‌یمان ڤیان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه «ڕژێمی ئێران به پایه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت كه نه‌ته‌وه‌په‌رستی، دینپه‌رستی و زایه‌ندپه‌رستی-ن، له به‌رزترین دهزگهوه هه‌تا نزمترین ده‌زگه كه خێزانه، كه‌وتووه‌ته نێو ژووری مرۆڤه‌كان و هه‌بوونی ژنان قبووڵ ناكات. زیهنیه‌تێك تا بڵێی زایه‌ندپه‌رست كه گه‌یشتووه‌ته ئاستی هه‌ره به‌رز. نه‌ك ته‌نیا ژن، به گشتی كۆمه‌ڵگه ده‌بێته قوربانی، له‌به‌رئه‌وه گه‌ل ده‌ڕژێته كۆڵانه‌كان و له به‌رانبه‌ر هه‌موو هێرشه‌كان ده‌وه‌ستێته‌وه و ده‌یه‌وێت ڕژێمی ئێران له بناغه‌وه بگۆڕێت.»
«كاتێك ئه‌مڕۆ ژن، لاو، به‌گشتی كۆمه‌ڵگه ڕووبه‌ڕووی قه‌یرانی ئابووری بووه‌ته‌وه، بابه‌ته‌كه ته‌نیا خۆكشاندنه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا نییه. بابه‌تی بنه‌ڕه‌تی سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كانی ڕژێمه كه ئێستا گه‌ل باجیان ده‌دات. ڕژێم دیسان بۆ ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی خۆی درێژ بكاته‌وه، هه‌وڵ ده‌دات له بواری سیاسی و نیزامییه‌وه قه‌ره‌بوو بكاته‌وه. ئه‌مه له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌ل نییه، به‌ڵكوو بۆ ئه‌وه‌یه چۆن بتوانێت ده‌سه‌ڵاتداره‌تیی خۆی له‌سه‌ر پێ بهێڵێته‌وه. به‌ڵام باشی و خراپی له‌نێو خودی ئێراندایه، هه‌تا هه‌نگاوی بنه‌ڕه‌تی له‌نێو خۆیدا نه‌نێت ناتوانێت خۆی له‌م قه‌یرانه ڕزگار بكات. كێشه بنه‌ڕه‌تییه‌كانیش كێشه‌ی ژنه. ئه‌گه‌ر گۆڕانكاری له‌م بواره‌دا درووست ببێت، كاریگه‌ری له چاره‌سه‌ریی گشتیش ده‌كات. ئه‌گه‌ر بشڕوخێت به پێشه‌نگایه‌تیی ژن ده‌ڕووخێت. ئه‌مه له مێژووی جیهان و له مێژووی ئێرانیشدا سه‌لمێنراوه. ئه‌وه‌ی گرینگه ئه‌وه‌یه ژنان خاوه‌نی ئیراده‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ بن، ڕێكخراو بن، له‌ژێر یه‌ك چه‌تردا و له‌سه‌ر خاڵه هاوبه‌شه‌كان یه‌كێتیی خۆیان بونیاد بنێن. زیهنیه‌تی زایه‌ندپه‌رست به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ده‌یه‌وێت ڕێ له فكر و ڕامانه‌كانی ژنان بگرێت. هه‌میشه ژن له پله دوودا ده‌هێڵێته‌وه. به‌داخه‌وه كه ئه‌مه له‌نێو پارته‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانیش به‌دی ده‌كرێت. به‌هۆی پیاوسالارییه‌وه ژنان هه‌رچه‌نده به‌باشیش پێشوازی له پڕۆژه و به‌رنامه‌كانی ئێمه بكه‌ن، ناتوانن له‌سه‌ر خاڵه هاوبه‌شه‌كانی ژنان بڕیاری سه‌ربه‌خۆ بده‌ن.»
په‌یمان ڤیان هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات ئه‌م زیهنیه‌تی پیاوسالارییه به تێكۆشانی ژنان تێكده‌شكێنرێت و ئه‌وان وه‌ك كهژار پڕۆژه‌یه‌كی چاره‌سه‌رییان بۆ ژنانی هه‌موو ئێران پێشكه‌ش كردووه. په‌یمان نووسیویه‌تی: «ژنانی كورد كه هه‌میشه خاوه‌نی به‌رنامه و پڕۆژه بوون، به تێكۆشانی ڕادیكاڵی خۆیان گورزی توندیان له زیهنیه‌تی دواكه‌وتوو داوه. ئێمه‌ش وه‌ك كهژار له‌م پڕۆسه‌یه‌دا كه ئێرانی پێدا تێده‌په‌ڕێت بۆ هه‌موو ژنانی ئێران پڕۆژه‌یه‌كی به‌رفره‌وانمان به گوێره‌ی كاته‌كه پێشكه‌ش كردووه. له‌م پڕۆژه‌یه‌دا ده‌ستنیشان كراوه كه ده‌وڵه‌تی ئێران به‌م زیهنیه‌ته‌ی خۆی له دژی دیموكراتی و ئازادی ناتوانێت هیچ چاره‌سه‌رییه‌ك بێنێته ئاراوه. له‌پێناو ئه‌وه‌ی هه‌نگاوی چاره‌سه‌ریش نه‌نێت، كوشتن و ئه‌شكه‌نجه‌كاری ده‌كات و هه‌ڕه‌شه‌ی له‌سێداره‌دان ده‌كات.»
«ئێران به گوێره‌ی خۆی هه‌وڵ ده‌دات گه‌لان بێ ده‌نگ بكات و وزه‌ی سه‌ره‌كیی ئازادیخواز-ی وه‌ك ژن و لاوان به ڕێی جیاوازدا به‌كاربێنێت. پڕۆژه‌كه‌ی ئێمه‌ش هه‌لومه‌رجی ئێستای ژنی هه‌ڵسه‌نگاند و خاڵ به خاڵ چاره‌سه‌رییه‌كانی خستووه‌ته‌ڕوو. ئه‌گه‌ر له‌م خاڵانه‌دا گۆڕانكاری ڕوونه‌دات، مومكین نییه ڕژێم خۆی له‌م بارودۆخه‌دا ڕزگار بكات. كێشه‌كانی مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داریش ده‌یه‌وێت ژنان بۆ خۆی ڕابكێشێت و تێكۆشانی ژنان به یه‌ك - دوو داواكاری دیاری بكات. چونكه خاڵی لاوازی ئێران ژنه، هێزه ده‌ره‌كییه‌كانیش ده‌یانه‌وێت له ڕێی ژنانه‌وه ویسته‌كانی خۆیان به‌دیبێنن. پێویسته ژن له‌م خاڵانه‌شدا وریا بن. پێویسته وزه و هێزی ژن خزمه‌تی هه‌بوون و دیموكراتیی گه‌لان بكات. بێگومان ژنانی كورد له‌م چوارچێوه‌یه‌دا مۆری خۆیان له سه‌ده‌ی بیست و یه‌كه‌م داوه، بوونه‌ته نموونه بۆ هه‌موو ژنانی جیهان. ئه‌مه له ڕۆژئاوای كوردستان به‌رچاو بوو، ژنان له هه‌موو بوارێكدا پێشه‌نگایه‌تی ده‌كه‌ن، ژنان چه‌سپاندیان كه ئیدی قوربانی نین، به‌ڵكوو ژیان بونیاد ده‌نێن.»
په‌یمان ڤیان ئه‌ندامی كۆردیناسیۆنی كهژار له درێژه‌ی نووسینه‌كه‌یدا ده‌ستنیشانی كردووه كه كهژار به سیسته‌مێكی كۆنفیدڕاڵ بۆ هه‌موو ژنانی ئێران خۆی به به‌رپرسیار داده‌نێت. هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه له‌نێوان ژنی كورد، به‌لووج، ئازه‌ری و فارس هیچ جیاوازییه‌ك نییه و هه‌موویان دیلی یه‌ك زیهنیه‌تن. له‌و باره‌یه‌وه نووسیویه‌تی: «هه‌ر وه‌ك چۆن ژیان له ڕێی ژنه‌وه له مانای خۆی دوورخراوه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆش به ده‌ستی ژن دیسان ده‌گاته‌وه به مانای خۆی. ئێمه وه‌ك ژنانی ڕۆژهه‌ڵات و ئێرانیش كه چه‌ندین ساڵه تێده‌كۆشین، به‌رهه‌مه‌كانی ژنانی ڕۆژئاوا بۆ ئێمه ئه‌زموونی سه‌ره‌كین.»
«كهژار-یش كه به سیسته‌مێكی كۆنفیدڕاڵ بۆ هه‌موو ژنانی ئێرانی خۆی به به‌رپرسیار داده‌نێت، به به‌رهه‌می ساڵان گوزارشت له هه‌موو ژنان ده‌كات. هیچ جیاوازییه‌ك له‌نێوان ژنێكی كورد، به‌لووج، ئازه‌ری و فارس‌دا نییه. ئێمه هه‌موومان دیلی یه‌ك زیهنیهتین. پێویستی تێكۆشانی ئێمه له هه‌موو بواره‌كاندا به هه‌ماهه‌نگی و یه‌كگرتوویی بێت. بێگومان كێشه‌ی ژن زۆر سه‌خته، هه‌تا كێشه‌ی ژن چاره‌سه‌ر نه‌بێت، هیچ كێشه‌یه‌ك چاره‌سه‌ر نابێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێمه له خاڵه سه‌ره‌كییه‌كاندا به هاوبه‌شی كار بكه‌ین، تێكۆشانمان گه‌شتر ده‌بێت و ئه‌نجام به‌ده‌ست دێنین.»
په‌یمان ڤیان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه كهژار له‌و بڕوایه‌دایه به پێشه‌نگایه‌تیی ژنانی ڕۆژهه‌ڵات و به یه‌كگرتنی ژنانی ئێرانی ده‌توانێت ئه‌و خاڵانه به‌كرده‌یی بكات.
«بێگومان ئه‌م پڕۆژه‌یه ته‌نیا شرۆڤه و ده‌ستنیشانكردن نییه. له‌م خاڵانه‌دا هه‌نگاوی جدی ده‌نرێن، له‌م چوارچێوه‌یه‌دا ئێمه خۆمان ده‌گه‌یه‌نینه هه‌موو ژنان و به خۆشی و تامه‌زرۆییه‌وه پێشوازی لێ ده‌كرێت. له زۆر ده‌ڤه‌ر ژنان بۆ ئه‌م پڕۆژه‌یه پێشنیازی خۆیان كرد و پشتیوانیی خۆیان پیشان دا. ژنان ئه‌گه‌ر یه‌كگرتوو نه‌بن هه‌رچه‌ند تێكۆشانیش بكه‌ن، پارچه‌یی و تاكه‌كه‌سی ده‌بێت، ئه‌مه‌ش ناهێڵێت وزه‌ی ژنانی ئێرانی كه‌ڵه‌كه بێت. له‌به‌رئه‌وه ژنانی ئێران پێویستییان به چه‌ترێكی هاوبه‌ش هه‌یه. له ژێر ئه‌م چه‌تره‌دا ئێمه ده‌توانین بێینه لای یه‌كتر. هه‌ر كه‌س به تێكۆشانی خۆی، به ڕه‌نگ و ئیراده‌ی خۆی ده‌توانێت هه‌بوونی خۆی دیاری بكات. به‌ده‌ستهێنانی هه‌بوونی ژن، هه‌بوونی كۆمه‌ڵگه‌ی ئازادیش مسۆگه‌ر ده‌كات. ئه‌مه‌ش ئه‌ركی سه‌ره‌كیی ئێمه‌یه، له‌م كاته‌دا پێشه‌نگایه‌تییه‌كی درووست و له‌جێی خۆیدا بۆ گه‌لانی ئێران پێویسته. ئه‌مه‌ش ته‌نیا به ژنی ڕێكخراو، جه‌ساره‌ت و ئیراده‌ی ئازاد به‌دی دێت.»
s.m