تەرمی مەریەم فەرەجی پاش نۆ ڕۆژ بێ سەروشوێن بوون دۆزرایەوە

خویندکاری کورد مەریەم فەرەجی کە ٩ پێش ئێستا لە شاری تاران بێ سەروشوێن کرابوو بە ئەشکەنجەکراوی دۆزرایەوە

بەگوێرەی هەواڵێکی کەمپەینی بەرگری لە زیندانیانی سیاسی ومەدەنی، ئێوارەی دوێنێ پۆلیسی شاری تاران-ی پایتەختی ئێران  تەرمی مەریەم فەرەجیی بە سووتاویی دۆزیوەتەوە و پاش وەرگرتنی تێستی دی ئێن ئەی لە باوکی ناسنامەکەی پشتڕاست کردووەتەوە.

فەرەجی لە چوارچێوەی خۆپیشاندانە سەرتاسەرییەکانی کۆتاییەکانی ساڵی ڕابردوو و سەرەتای ئەمساڵ لە تاران دەستگیرکرابوو.

لە مانگی نیسان/گوڵان-ی ئەمساڵدا لەلایەن دادگای شۆڕشی ئێرانەوە بە ٣ ساڵ زیندان و دوو ساڵ قەدەغەی چوونە دەرەوە لە وڵات سزادرا و پاشان بە مەرجی بارمتە تا کاتی جێبەجێکردنی سزاکەی ئازادکرا.

مەریەم فەرەجی، ژنە خوێندکارێکی کوردی تەمەن ٣٣ ساڵی خەڵکی سەرپێڵ زەهاوی سەر بە کرماشان-ی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، کە دانیشتووی تاران بووە و لە کۆمپانییەکدا لە تاران سەرقاڵی کارکردن بووە.

ک-ش