خه‌ڵاتی «ژنی ساڵ»ی دانمارك به سارا عومه‌ر به‌خشرا
نووسه‌ر و چالاكی كورد سارا عومه‌ر كه ڕۆمانی «مردوشۆر»ی نووسیوه، له دانیمارك خه‌ڵاتی «ژنی ساڵ»ی پێبه‌خشرا.
نووسه‌ر و چالاكی كورد سارا عومه‌ر كه ڕۆمانی «مردوشۆر»ی نووسیوه، له دانیمارك خه‌ڵاتی «ژنی ساڵ»ی پێبه‌خشرا.
نووسه‌ر و چالاكی كورد سارا عومه‌ر (٣٢ ساڵان) كه نزیكه‌ی ١٧ ساڵە لە دانمارك دەژی، له لایه‌ن دامه‌زراوه‌ی «ELLE Style Awards » خه‌ڵاتی «ژنی ساڵ»ی پێبه‌خشرا.
سارا عومه‌ر ساڵی ٢٠١٧ ڕۆمانێكی به ناوی «مردووشۆر» به دانماركی بڵاوكرده‌وه و بووه جێی سەرنجی خه‌ڵكی دانمارك. دواتریش ڕۆمانه‌كه بۆ چه‌ندین زمانی دیكه ته‌رجه‌مه كرا. سارا عومه‌ر به‌هۆی نووسینی ئه‌م ڕۆمانه چه‌ندین جار خه‌ڵات و رێزلێنانی پێبه‌خشراوه که خه‌ڵاتی «ژنی ساڵ» دواهه‌مینیانه.
به گوێره‌ی ده‌نگدانی دامه‌زراوه‌كه بۆ هه‌ڵبژاردنی ژنی ساڵ، له‌سه‌ر ئاستی ده‌نگدانی خه‌ڵک بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌که سارا عومه‌ر ده‌نگێكی پێوانه‌یی به‌ده‌ستهێناوه که تا ئێستا هیچ كه‌سایه‌تییه‌ك هێنده‌ی ئه‌و ده‌نگی نه‌هێناوه.
خه‌ڵاتی «ژنی ساڵ» ساڵانه له لایه‌ن دامه‌زراوه‌ی "ELLE Style Awards" به‌و ژنانه ده‌به‌خشرێت كه بوێرن له کار و چالاکییه‌کانیاندا و کار بۆ مافه‌کانی مرۆڤ به‌تایبه‌تی مافی ژن و منداڵ ده‌که‌ن.
سارا عومه‌ر ساڵی ١٩٨٦ له شاری سلێمانی لەدایکبووە. لەتەمەنی ١٠ ساڵیدا لەگەڵ خێزانەکەی ڕووی له ئێران و دواتریش سووریا كردووه. ماوه‌ی ٥ ساڵ له‌و دوو وه‌ڵاته ماونه‌ته‌وه و دواتر گه‌یشتوون به دانمارك. ناوبراو پێشتر به‌هۆی نووسینی شیعره‌كانییه‌وه ناسرابوو و خاوه‌نی چه‌ندین به‌رهه‌می ئه‌ده‌بییه به زمانی كوردی. ئێستاش خوێندکاری ماستەرە لە بەشی زانسته سیاسییه‌كان له دانمارك.
s.m