خۆپیشاندەرانی ٨ی ئاداری پاریس: لەیلاگیوڤەن بۆئازادی ئێمە تێکۆشان دەکات
لە پاریسی پایتەختی فەرانسا ژنانی کورد وژنانی دوورخراولەسەرکارەکانیان بەبۆنەی ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی ژن ڕێپێوانێک-یان ئەنجامدا. لەرێپێوانەکەدا سڵاو لە بەرخۆدانیی لەیلاگیوڤەن کرا.
لە پاریسی پایتەختی فەرانسا ژنانی کورد وژنانی دوورخراولەسەرکارەکانیان بەبۆنەی ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی ژن ڕێپێوانێک-یان ئەنجامدا. لەرێپێوانەکەدا سڵاو لە بەرخۆدانیی لەیلاگیوڤەن کرا.
بەدەسپێشخەری پلاتفۆرمی ژنان کە لەچەندین رێکخراوەی ژنان پێکدێت،لە پاریسی پایتەختی فەرانسا بەبۆنەی ٨ی ئادار،ڕۆژی جیهانی ژن ڕێپێوانێک ئەنجامدرا.
لەچالاکییەکەدا کە لەناوەندی پاریس بەڕێوەچوو، ژنان لەسەرعەرد ڕاکشان و و بە شانۆی سەرشەقام یادی ئەوژنانەیانکردەوە کە بەدەستی پیاوان کوژراون.
سڵاولە بەرخۆدانیی لەیلاگیوڤەن کرا
لەچالاکییەکەدا بریڤان فورات نوێنەری تەڤگەری ژنی کوردی فەرانسا(تەژەکە)پاریس، قسەیکرد.
فورات لەسەرچالاکی مانگرتن لەخواردنی لەیلاگیوڤەن قسەیکرد و وتی، " ئیستا گیوڤەن بۆئازادی هەمووژنان تێکۆشان دەکات."
ژنانی ئینترناسیۆنالیست سڵاویان نارد بۆژنانی کورد.
ک٠ش