خەڵاتی پارلەمانی بەریتانیا بەخشرایە ژنێکی کورد

خەڵاتی سەرکەوتنی پارلەمانی بەریتانیا بەخشرایە بەسیمە باشار هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گەلی کورد لە بەریتانیا.

خەڵاتی سەرکەوتنی پارلەمانی بەریتانیا کە ساڵانە دەدرێتە کەسایەتیەک، ئەمساڵ لە ئاهەنگی نەورۆزدا کە ساڵانە لە پارلەمانی بەریتانیا ڕێکدەخرێت، بەخشرایە بەسیمە باشار هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گەلی کورد لە بەریتانیا.

لە ئاهەنگەکەدا ٦٥ پارلەمانتار، سەرۆکی پارتی کارکەرانی بەریتانیا جێرمی کۆربین، ۷ ئەندامی ژووری لۆردان، چەندین شاردار و سیاسەتمەدار و بە سەدان کەسایەتی بەریتانی و چەندین لە نوێنەرانی دامودستگە کودیەکان ئامادەبوون. لە ئاهەنگەکەدا سەرۆکی پارتی کارکەرانی بەریتانیا جێرمی کۆربین لە پای کار و چالاکییەکانی، خەڵاتی سەرکەوتنی پارلەمانی بەریتانیای بەخشییە بەسیمە باشار هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گەلی کورد لە بەریتانیا.

پاش وەرگرتنی خەڵاتەکە بەسیمە باشار وتەیەکی کورتی پێشکەشی ئامادەبووان کرد و وتی: "بە ناوی هەڤاڵانمەوە زۆر سپاسگوزاری بەخشینی ئەم خەڵاتەم، هاوکات زۆر سەربەزم بەوەی کە کوردانی نیشتەجێی بەریتانیا کار و خەباتی باش دەکەن و لە کۆمەڵگەدا چالاکن".


هـ.هـ