دوویەمین کۆنفرانسی ژنانی گەنجی تێکۆشەردەستیپێکرد

لە شاری سلێمانی ڕێکخراوی ژنانی گەنجی تێکۆشەربە دروشمی(بە تێکۆشانی ژنانی گەنج داگیرکاری لەناودەبەین، لەگەڵ ڕێبەرئاپۆدا ئازاد دەژین) دوویەمین کۆنفرانسی خۆی دەستپێکرد.

ڕێکخراوەی ژنانی گەنجی شۆڕشگێڕ لە هۆڵی هۆتێل مەم و زین لە شاری سلێمانی لەباشووری کوردستان بە دروشمی(بە تێکۆشانی ژنانی گەنج داگیرکاری لەناو دەبەین، لەگەڵ ڕێبەرئاپۆدا ئازاد دەژین) دوویەمین کۆنفرانسی خۆی دەستپێکرد، کۆنفرانسەکە بە بەشداری ژمارەیەکی بەرچاو لە ژنی گەنج لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی باشووری کوردستان و ژمارەیەک میوان لەدەرەوەی وەڵات دەستی پێکرد.

سەرەتای کۆنفڕانسەکە بەخێرهاتنی ئامادەبووان کرا ودواتر بە چەن خەلەکێک وەستان بەپێوە ڕێزگیرا لە گیانبەختکردووانی ڕێگای ئازادی، هەروەها دەستەی دیوانى کۆنگرەکە هەڵبژێردرا.

 وابڕیارە لە کۆنفرانسەکەدا کێشەکانی ژنانی گەنج لە ناو کۆمەڵگادا دەستنیشانببکرێت وگفتووگۆی لەسەربکرێت وچارەسەرییەکانی بخرێتەڕوو، هەروەها کۆنفرانسەکە تا کاتژمێرپێنجی ئێوارەی ئەمڕۆ بەردەوامدەبێت.

تارا حسێن وتەبێژی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان وتاری کردنەوەی کۆنفرانسی پێشکەشکرد و وتی: ئەو سیاسەتەی کە لە باشووری کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەڕێوەدەچێت، بۆ پێشگرتنە لە فکری ئازاد تەنانەت گۆشەگیری سەرڕێبەرئاپۆ و ئەو داگیرکارییەی لەسەرباشووری کوردستان بەڕێوەدەچێت بۆپێشگرتنە لە جیهانبینی نوێ و چارەسەری کێشەی گەلان لە ناوچەکەدا، بۆئەمەش پێش هەرکەسێک ئەرک و بەرپرسیارێتییەکی گەورە لەسەرشانی ژنانی گەنجی تێکۆشەرە، گەنج بوون بۆخۆی واتا ئیرادە وهێز و توانایی و تێکۆشان دەدات، بەڵام بەداخەوە لەژێردەسەڵاتە پیاوسالار وکۆنەپوروستەکاندا کاندا هەوڵی پەراوخستن و بن پێ خستنی تواناکانی ژنان دەدرێت، ئەوەی بتوانێت ئەم هاوکێشە ڕاستبکاتەوە ئێوەن، هەروەها هیوای تەواوم بەم کۆنفرانسەیە کە چارەسەری کێشەکانی ژنانی گەنج بخاتەڕوو چونکە لەژێرسایەی هیچ پیاوێکی دەسەڵاتخواز و پیاوسالاردا نەبەستراوە و پشتی بە هەوڵ و توان و دەستپێشخەری ژنانی گەنج بەستراوە.