دۆستانی کورد لە ئەفریقا پشتیوانیی لەیلا گوڤەن دەکەن
دۆستانی کورد لە ئەفریقای باشوور بەبۆنەی ٨ی ئادار ڕۆژیی جیهانی ژن چالاکییەکیان ئەنجامدا. لەچالاکییەکەدا گۆشەگیرییان شەرمەزار کرد و پشتیوانیی خۆیان بۆ لەیلا گوڤەن ڕاگەیاند.
دۆستانی کورد لە ئەفریقای باشوور بەبۆنەی ٨ی ئادار ڕۆژیی جیهانی ژن چالاکییەکیان ئەنجامدا. لەچالاکییەکەدا گۆشەگیرییان شەرمەزار کرد و پشتیوانیی خۆیان بۆ لەیلا گوڤەن ڕاگەیاند.
دوێنی لە شاری کیپ تاونی پایتەختی ئەفریقای باشوور, چالاکان ودۆستانی گەلی کورد بەبۆنەی ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی ژن، لە بەردەم کنسوڵخانەی دەوڵەتی تورکیا گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا و بەرامبەربەردەوامی گۆشەگیریی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ناڕەزایەتییان دەربڕی و پشتیوانی خۆیانیان بۆهاوسەرۆکی کەجەدە وپارلمانتاری هەدەپە لەیلا گوڤەن دەربڕی کە ماوەی١٢٢ڕۆژە لەدژی گۆشەگیری سەررێبەری گەلی کورد عەبدولائۆجالان دەستی داوەتە مانگرتن لەخواردن.
ئەم چالاکییە لەلایەن گروپی مافی کورد، کۆنگرەی سەندیکاکانی ئەفریقای باشور، حیزبی کۆمۆنیستی ئەفریقای باشوورڕێکخرابوو.
ک٠ش