دەروونناس نێرگز ئەکە: دەتوانرێت توندوتیژی دژی ژنان کۆتایی پێ بهێرێت

دەروونناس نێرگز ئەکە سەرنجی ڕاکێشایە سەر ئەو کارانەی دەبێت بەرامبەر بە تووندوتیژیی دژی ژنان بکرێن و وتی، بە پشتیوانیی کۆمەڵگە دەتوانن خۆیان لە توندوتیژی ڕزگار بکەن.

ڕووداوەکانی کوشتنی ژنان هەر بەردەوامن. لە شەقامەکان، لە ماڵان، لە هەر شوێنێکی ژیان، توندوتیژی لەدژی ژن ئیتر وەکو دۆخێکی ئاسایی دەبینرێت. دەروونناس نێرگز ئەکە لەبارەی ئەو بابەتەوە قسەی کرد.

ئەکە سەرنجی ڕاکێشایە سەر ڕاپۆرتەکان لەبارەی کوشتنی ژنان و وتی: "ئەوە تەنها ئەوانەن، کە دەزانرێن یان دەبینرێن. ئەوانەش هەن کە ئێمە نایزانین. دەبینین و دەبیستین کە چەندین ژن هەن کە ناتوانن وەکو پێویست پشتگیری وەرگرن، یان ناتوانێت خۆی بگەینێتە ڕێگەیەکی هاوکاریکردن، لەلایەن هاوسەر، باوک، یان هاوبەشەکەی کوژراوە."

ئەکە هۆکارەکانی توندوتیژی وەبیر هێنایەوە و وتی: "بێگومان ئێمە باسی سەردەمێک بە تەنها ناکەین، بەڵام هۆکاری بنەڕەتی؛ گەورەبوونی تاکەکانە لەناو خێزان، لەناو ئەو هەلومەرجەی تیایدایە. زانیارییە سەرەتاییەکان لە دایک و باوک، لەوانەی بەرپرسیارن وەردەگرن. لە تورکیا هێشتاش ئەوەی کە شایستەی منداڵی کوڕ دەزانرێت هێزە، لە هەر هەلومەرجێکدا هەبوونی هێزە، ئەوە لە پراکتیکیشدا نیشان دەدرێت. هەموو منداڵەکان بە شێوەیەک کە 'پیاو' چەند گرنگە لەو خاکە گەورە دەبن. ئەگەر لە ماڵێک کچێک هەبێت، ئەو شتە بە منداڵی کوڕ دەوترێت و کچانیش بە تێگەیشتنی 'هێز لە ڕەگەزەکەی دیکە دایە' گەورە دەبن. بەپێی پێوەرەکان گەورە دەکرێن، بە شێوەیەکی بێدەنگ و بەترس گەورە دەکرێن. ئەوەی شایستەی منداڵانی کچ دەبینرێت ئەوەیە؛ بەداخەوە 'یان پشتگیری دەکرێت، یان داوادەکرێت'ە".

ئەکە ئاماژەی بەوەشکرد، وێڕای ئەوەش هیوا هەیە و وتی: "گەورەبوونی پیاوێک لەناو ئەو هەلومەرجانەدا بەو واتایە نییە، کە ئەو لە ژیانی خۆیدا هەمیشە بەو شێوەیە بێت. تاکەکان دەتوانن خۆیان بگۆڕن، دەتوانن بەڕۆژ بن، دەتوانن بە شێوەیەکی یەکسان لەگەڵ ڕەگەزی بەرانبەر هەڵسوکەوت بکەن. بەڵام کاتێک ئەوە نەبێت، ئەو گۆڕانە دروست نابێت، ئەو کاتە زوو یا درەنگ هێز بەدەستەوە دەگرێت. لە دژی هەموو شتێک دەوەستێتەوە کە هێزەکەی لاواز بکات".

ئەکە ڕایگەیاند، ئەو هەڵوێستەش بێگومان بە قورسی توندوتیژییە لەدژی ژن.

ئەکە ڕاشیگەیاند، ئەو توندوتیژییە بە تەواوی کۆتایشی پێ نەیەت، زۆر شت هەن کە دەتوانرێت لەدژی بکرێت و وتی: "ئەگەر ئێمە منداڵەکان گەورە دەکەین، دەبێت بە دڵنیاییەوە یەکسانی ژن و پیاو باس بکەین و ئەو چوارچێوەیە لە قسە و کردەوەکانماندا ڕەنگ بداتەوە. دەتوانین ئەو شتە بکەین، بۆ ئەوەی منداڵەکان ببنە خاوەن ژیانێکی تێگەیشتنەوە".

ئەکە ئاماژەی بەوەشکرد، بە پشتیوانیی کۆمەڵگە لە تێکۆشان دژی توندوتیژیدا ژن زۆر هەڕەشەی لێ کراوە و وتی: "بەو ڕێگەیە ژیانی چەندین ژن و منداڵ ڕزگار کراون. هیواخوازم لە تێکۆشانمان لەدژی سیستمدا هەنگاوی باشتر بنێین".

ژ.ت