رێکخراوەکانى ژنان لە سویسرا پشتیوانى لە لەیلا گیوڤەن دەکەن

رێکخراوەکانى ژنان لە سویسرا پەیامێکیان بڵاوکردەوە و پشتیوانیى خۆیان بۆ لەیلا گیوڤەن خستەڕوو، کە ماوەى ٥٩ رۆژە لە چالاکیى مانگرتنی بێسنووردایە.

پێش ئەوەى چالاکیى مانگرتنی ژنان لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٩ / ٢٤ی جۆزەردان لە سەرتاسەری سویسرا دەستپێبکات، رێکخراوەکانى ژنان لە سویسرا کۆبوونەوە و پشتگیرییان لە لەیلا گیوڤەن پەرلەمانتاری هەدەپە کرد، کە ماوەی ٥٩ رۆژە لە دژی گۆشەگیریى سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، لە چالاکیى مانگرتنى بێسنووردایە.

کۆمیتەى ئامادەکاری مانگرتنى ژنانی سویسرا بۆ ساڵی ٢٠١٩ و ئەنجوومەنى ژنانى بێریتان و کۆمیتەى پردی خوشک / برایەتیى زوریخ – ئامەد و چەندین رێکخراوى تر لەسەر دەستگیرکردن و زیندانیکردن، ئەشکەنجەکردن و پێشێلکردنى مافەکانى مرۆڤ لە تورکیا، نامەیەکیان بۆ کونسوڵخانەى تورکیا نارد.

ر.م