ساڵێک وسێ مانگ سزای بەندیخانە بەسەر پەیامنێرێکی ئاژانسی ژن نیوزدا سەپێنرا

مەلێکە ئایدن پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی ژن نیوز، بەتۆمەتی بڵاوکردنەوەی'پڕوپاگەندە بۆ پەکەکە لە سەرتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان' سزای ساڵێک و ٣مانگ زیندانی بەسەردا سەپێنرا.

مەلێکە ئایدن پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی ژن نیوز مانگی شوبات کاتێک خەریکی ئامادەکردنی هەواڵێک بوو لە لە ئایدنێ و پاشان بڵاوکردنەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، بە تۆمەتی ' بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندەی ڕێکخستنی' درایە پاڵی و دەستگیرکرا.

دوای ناساندنی تۆمەتبارەکە دادگاییەکە دەستیپێکرد. ئایدن و پارێزەرەکەی و چەندین ڕۆژنامەنووس ئامادەی دانیشتنی دادگاییەکە بوون.

شوکران ئۆزتورک پارێزەری مەلیکە لە دانیشتنی داداگا دەستنیشانی کرد، بڵاوکردنەوەی هەواڵ لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان تاوان نییە، بۆیە داوای ئازادکردنی ئەو پەیامنێرەی کرد.

پاشان دادگا لە دانیشتنێکی کوردت ماوەدا بەتۆمەتی ''ئەنجامدانی پڕوپاگەندەی ڕێکخستنی بۆ پەکەک '' ساڵێک و ٣مانگ سزای زیندانی بۆ مەلێکە ئایدن بڕییەوە.

ک-ش